لە هۆڵەندا یادی 120 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە ژێر ناوی مەکۆی تێکۆشەرانی نەتەوەیی مەراسیمێکی پڕشکۆ پیرۆزکرا.

لە بیرەوەری 120 ساڵەی ، ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی و بەرزڕاگرتنی شکۆیی ووشەیی کوردی وقەڵەم لەبەردەم ئەرک وبەرپرسیارێتێکی گەورەیی نەتەوەیی و بیرهێنانەوەی نەوەیی نوێمان لەم کاروانە پڕسەخت وپێچاوپێچەی پارێزگاران لە زمانی پاراوی کوردی وجێکۆركیکردنیان لە ووڵاتان وبڵاوکردنەوەی یەکەم نۆبەرەی کوردستان لە 22ی نیسانی ساڵی 1898 لە قاهیرەیی میسر بووە دەستپێکی یەکەم هەنگاوبڕینی بەنێو سنورە دەستکردەکاندا تابەئەمڕۆ دەگات ، بۆ ئەومەبەستەش نوێنەرایەتیی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستان ،

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی2ی بانەمەڕی ساڵی 2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 22ی ئاپریلی ساڵی2018ی زایینی ، لە شاری ئارنهێمی وڵاتی هۆڵەند، ڕێوڕەسمێکی شایستەیی بەم بۆنەیەوە رێکخست بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەوانان وڕۆشنبیران وکەسایەتی ناسراوئەدەیبی کورد وهەروەها بەشداریی ڕاستەخۆی جەنابی کاک حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK لە ڕیی سۆشیال میدیاوە بەشداربوون ، ئەمەومەراسیمەکە لەلایەن هەردوو بەرێزان ساسان دەروێش ڕۆژنامەنووس وخاتوو کوردستان ئەندامی چالاکی PAK بەرێوەبرا ، سەرەتا بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی بەرزە فڕی شەهیدانی کوردستانی گەورە و هەموو ئەوخاوەن قەڵەمانەی کە گیانی خۆیان کردە خەڵاتی مانەوەی ووشەی پاراوی کوردی لەگەڵ ووتنەوەی مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد ، پاشان خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئەندامی مەجلیسی گشتیPAK ووتەیەکی کورتی بەناوی نوێنەرایەتی ئوروپاوە پێشکەشکرد ، کە تیدا سوپاسی ئامادەبوانی کرد وبەدەرفەتێکی زێرینی زانی لەم یادەدا لەژێر ناوی مەکۆیی تێکۆشەرانی نەتەوەیی ، نووسەرانی تاراوگە لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان بەتایبەتی هۆڵەندا کۆبکەنەوە کە تاراوگە بەشێکی گرنگی ئەو مێژووەمانە کە کوردستانی نۆبەرە چاوی تیاهەڵهانی ولە کۆتایشدا سوپاسی گەرمی ئاراستەیی هەولوماندووبوونی هەموو نووسەران وڕۆژنامەنووسان کرد کە ئەمڕۆ بەباتەکانیان مەڵۆیەکی تریان خستە سەر خەرمان و گەنجینەیی دەوڵەمەندی ڕۆژنامەگەری کوردستان ، هەروەها کاک حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK لە سەنگەری بەرگریی وقارەمانێتی لە ژێر سێبەری چیاسەرکەشەکانی کوردستانەوە لە ڕێی سۆشیال میدیاوە ، ووتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد بەم بۆنە پیرۆزەوە ، یەزدانپەنا ، وێڕایی پیرۆزبایی گەرمی خۆیان وهەڵۆچاونەترسەکانی ڕۆژهەڵات بەگشتی ، بۆنەی 120 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی ئاراستەیی ئامادەبوانی ئەم بۆنەیە وهەمووخەڵکی کوردستان کرد بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسان کە داکۆکیکاری دۆزی ڕەوایی گەلی کوردن ، ئاماژەی بە مێژووییەکی پڕسەروەری ئەم کاروانە دانەبڕاوەیی کرد وپرسی دەبێت ئاخۆ لەم هەلومەرجەدا کاری ڕۆژنامەگەریی چی بێت وهەوڵەکانی لە چ خاڵێکداچڕبکاتەوە ؟ لە ڕێژەی ووتەکانیدا بریزحسەین یەزدانپەنا گوتی ، ڕۆژنامەگەریی کوردیی دەبێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان کاربکات وبۆ هۆشیارکردنەوەی تاکی کورد ولە پێناوگەیشتنی نەتەوەکەمان بەماف وئازادییەکانی هەنگاوبنێن ، کە بەداخەوە لە ئێستادا هێندێک میدیا هەن کە بەپێچەوانەی ئەم ڕێڕەوەوە هەنگاویان هەڵگرتووە و ڕاستەوخۆ خزمەت بەدوژمنانی کورد دەکەن ، لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە لەلایەن چوار کەسایەتی کوردی هەرچوارپارچەکەی کوردستان کێک وشیرینی 120 ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی شکێنرا ولەلایەن مامۆستا سەباح مستەفا سالح ئاڵایی پیرۆزیی کوردستانیان پێشکەشکراو وهاواری کرد لە نێو هۆڵی ئامادەبوان ئەوەی ئەمڕۆ گەلەکەمان داوامان لێدەکات تەنهاوتەنها یەک ڕیزیی نەتەوەیمانەوباڕەنگەکانی کۆمانکاتەوە لە ژێرشەکانەوەی ئەوئاڵایی نێو دەستی هەمووتان وبەرزیی ڕابگرن ئەوە هاواری نیشتیمانە دەنگ وسەدایی لە گوێی هەمووماندایە کورد تەنهاخۆیی دۆستی خۆیەتی ودەبێت یەک نەتەوەویەک خاک بین ، لە تەوەری یەکەمدا لەلایەن بەڕیزان سالار قەرەداخی لە باشووروباران بۆسکانی لە باکوورو مامۆستا گۆران لە ڕۆژهەڵات وقەدۆ شیرین لە ڕۆژئاوا چوار بابەتی گرنگ ومێژوویان پێشکەشکرد بەپشت بەستن بە مێژوویی ڕۆژنامەگەری کوردی لە پارچەکانی کوردستان وچاوخشاندن بەوئەرشیفە دەولەمەندەی کە لەگەنجینەی نەتەوەیماندا پارێزراون لە خستنە ڕووی چەندین بەڵگەوسەرچاوەی گرنگ کە ئەمڕۆ نەوەی نوێ بزانن لە پاڵ شۆڕشی چەکداری وڕاپەڕینەکاندا شۆڕشی فیکری وزامن ئاوێتەیی یەکترکراون ، لە تەوەرێکی تردا لەلایەن
بەرێزان خەلیل سنجاری سیاسەتزان وپێشمەرگەی دێرین و میدیاکار و نیهاد قازی ئەندازیار و ڕۆشنبیرو کەسایەتی کورد وقەڵەمێکی بوێر لە نێو ڕۆشنبیرانی عەرەب و حەسۆ هورمی ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیری کوردانی ئیزیدی و خاوەن چەند پەرتوکێک وئازاد گولی ڕۆژنامەنووس و نووسەر وخاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لەوبوارەدا وئاشتی شێخانی هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس وخاوەن ئەزموون لە هەردووبوارەکەدا وشاخەوان دووکانی ڕۆژنامەنووسی گەنج و بەتواناو بەرپرسی سەنتەری میترۆ و کامران قازی ڕۆژنامەنووس و وێنەگری فۆتۆگرافی و خاوەن ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی چەندین ساڵەی و ساسان دەروێش وەک ڕۆژنامەنووسێک وخاوەن ئەزموونێک لە ڕۆژنامەی برایەتی و خەبات و بڵاوکراوەکانی تاراوگە و دکتۆر فەلاح ئەبوبەکر پێشمەرگەی دیڕین وکەم ئەندامی سەنگەرو ڕۆشنبیر ، پێکەوە وێرایی پیرۆزبایکردنیان لەم ڕۆژە مێژووییە ئاماژەیان بە 120 ساڵەی تیپەڕبوونی ئەم ڕۆژدا کە بەدرێژایی مێژووی وێسگەکانی نەتەوەی کوردمان کەم تەرخەم نەبووە لەم بوارەدا لە ڕێگایی ڕۆشنبیروتێکۆشەرانیەوە وێڕایی ئەوەی هیچ نەتەوەیەک وەک ئێمە کارەساتی گەورەی جینۆسایدوئەنفال وپاکتاوی نەژادی وسڕینەوەی نەدیوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەولیان داوە لە ڕێگەیی قەڵەمە بویڕەکانیان چ لە شاخ وشار بەنهینی کارەسات ومەینەتی گەلەکەمان بەدنیا بناسێنین ، بەپێچەوانەشەوە هەوڵیان داوە دەسکەوت و چونە پێشەوە وشارستانیەتی گەلانی دنیا بەتاکی کورد بناسێنن ، لە دوابڕگەش لەلایەن ئەفشار ئەقدەسی بەر پرسی نوێنەرایەتی ئوروپایی پارتی ئازادیی کوردستان خەڵات و گوڵی ڕێزلێنان پێشکەشی کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان وڕۆشنبیرانی ماندوونەناسی تاراوگە کرد کە هەمیشە داکۆکیکاربوون لە دۆزیی ڕەوایی گەلەکەیان وکۆتایش بە تابلۆیەکی زیندویی ئاشتی شیخانی هات لەژێر ناونیشانی ناوی ڕۆژنامە گرنگەکانی کوردستان لە هەرچوارپارچەی کوردستان کە ئامادەبوان پێکەوە واژوو ناوی خۆیان لە سەرنووسی.
شایانی باسە ، هەر بەوبۆنەیەوە نوێنەرایەتی ئورووپای PAK، ئێوارە خوانێکی بۆ رۆژنامەوانانی بەشدار لە رێورەسمەکە رێکخست و جارێکی دیکە کاک حسەین یەزدانپەنا راستەوخۆ لەگەڵیان دوواو و لەلایان ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار ئاڕاستەی بەڕێزیان کرا.
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
نوێنەرایەتی ئوروپا
5 گوڵانی 2018
25ی ئاوریلی 2018
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Tel Fax:0031263252157 Mobil:0031641693364
www.pazadik.org www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>