محەمەدرەزا فاتحی شاعیری کرماشانی کۆچی دواییکرد

رۆژی شەممە 28 بەفرانباری 2713، محەمەدرەزا فاتحی شاعیری کرماشانی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی ئێسکەوە لە تەمەنی 60 ساڵیی کۆچی دواییکرد.

محەمەدرەزا فاتحی پاش چەندین مانگ لە ئازارکێشانی بەردەوام بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کە شێرپەنجەی “ئێسک” بوو لە نەخۆشخانەی عیرفانی تاران لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

فاتحی ئەندامی ئەنجومەنی شێعر و موسیقی دەنگ و رەنگی ناوەندیی کرماشان بووە و کتێبێکی شێعریی لەژێر ناوی “فرمێسکی ئاسک و گوڵەکەم” چاپ و بڵاوکردووەتەوە.

وابڕیارە کاتژمێر 9:00 رۆژی دووشەممە 30 بەفرانبار، رێورەسمی بەخاکسپاردنی فاتحی بەڕێوەبچێ. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *