مه‌رگی ناوه‌ختی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینیPAK

به‌ داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ8ی پووشپه‌ڕی 2720ك، رێكه‌وتی 28ی ژووئه‌نی2020ز، هه‌ڤاڵ “سه‌عید عه‌بدی”، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی پارتی ئازادیی كوردستان، له‌ وڵاتی نۆروێژ كۆچی دوایی كرد.

هه‌ڤاڵی كۆچكردوو سه‌عید عه‌بدی هێشتا زۆر لاو بوو كه‌ رووی له‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.له‌ راستیدا سه‌عید، ته‌مه‌نی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی له‌ بنكه‌وباره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ برده‌ سه‌ر. سه‌عید له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام بۆ فێر بوون وگه‌شه‌و خۆپێگه‌یاندن خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بوو. ئه‌و كه‌ هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ژیانی بنه‌ماڵه‌یی ده‌رفه‌تی چوونه‌ قوتابخانه‌ وخوێندنی پێنه‌دابوو، له‌ پێشمه‌رگایه‌تی و له‌ ریزی هه‌ڤاڵانی دڵسۆزی كوردایه‌تییدا، فێری خوێندن و نووسین و مۆتاڵا و خوێندنه‌وه‌ بوو. سه‌عید كوڕێكی ئه‌مین، ساده‌، دڵپاك، بێ فرت و فێڵ و به‌كار بوو.خۆشه‌ویستی رێبه‌ری شه‌هیدمان كاك سه‌عید یه‌زدانپه‌ناو هه‌ڤاڵانی بوو. سه‌عید له‌ دژوارترین ساڵه‌كانی خه‌باتی پارتی ئازادیی كوردستاندا خۆڕاگر مایه‌وه‌. نه‌هه‌رگیز له‌ رێبازه‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و و نه‌ رووی له‌ دوژمنان و نه‌یارانی كرد. ساڵی ١٩٩٤ زایینی له‌ شاری رانییه‌، له‌ گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكی دیكه‌مان، له‌ كاتی چێشك گرتندا، كه‌وتنه‌ به‌ر په‌لاماری تاقمێ به‌كرێگیراوی ئێران و بریندار بوو.
ساڵی 2000 زاینی به‌ پاڵپشتیی PAK له‌ رێگای كۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، بۆ وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێكرا. سه‌عیدی جوانه‌مه‌رگ له‌وێ ژیانی خێزانیی پێكهێنا. به‌ داخه‌وه‌ ساڵی رابردوو تووشی نه‌خۆشییه‌كی قورس هات كه‌ سه‌ره‌ڕای پێڕاگه‌یشتنی پزیشكیی و حه‌ول و ئاگالێبوونی هاورێ و هه‌ڤاڵانی دڵسۆز، سه‌ره‌نجام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆله‌ ته‌مه‌نی ٥١ساڵیدا، ماڵاوایی له‌ ژیان كرد. ئه‌و ئێستا هاوسه‌ر و دوو كوڕ و كچێێكی له‌ پاش به‌جێ ماوه‌.
سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م ریزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان و هه‌ڤاڵه‌ دێرینه‌كانی، به‌ داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه‌ ؛ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و خاووخێزان و هاوڕێ و دۆستانی ده‌كه‌ن و یاد و بیره‌وه‌ریی و تێكۆشانی به‌ به‌نه‌مریی راده‌گرن.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن

8ی پووشپه‌ڕی 2720كوردی
28ی ژووئه‌نی 2020 زاینیی

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *