نوێنەرایەتی ئەوروپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK ده‌ستگیرکردنی هونه‌رمه‌ندی کورد خاتوو جانێ مه‌حکوم ده‌کات

زیاتر لە هەفتەیەکە پۆلیسی ترکیا، له‌ هه‌نگاوێکی کتوپڕ و سه‌ره‌ڕۆیانه‌دا، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد خاتوو “جانێ”یان دەستگیر و هاوکات بێحورمه‌تییان پێکردووە. پارتی ئازادیی کوردستان ئه‌م ره‌فتاره‌ی پۆلیسی ترکیا به‌ توندی مه‌حکوم ده‌کا و داوا له‌ حکومه‌تی ترکیا ده‌کا به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌ی پۆلیسه‌وه‌، داوای لێبوردن له‌و هونەرمەندەی کورد بکا و وێڕای ئازادکردنی ناوبراو، به‌پێی یاساکانی ئه‌و وڵاته‌ قه‌ره‌بووی ئه‌م ده‌سدرێژییه‌ بۆ خاتوو جانێ بکرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا نوێنەرایەتی ئەوروپای PAK سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌سپێرێ، رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاتانه لە‌ دۆخی ناله‌باری خاتوو جانێ ئاگادار بکه‌ن‌ و داوایان لێبکه‌ن له‌ هه‌ر رێگایه‌که‌وه‌ بۆیان ده‌کرێ، ترکیا بۆ ئازاد کردنی ‌، بخه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
نوێنەرایەتی ئەوروپا
7 پووشپه‌ڕی 2718
28ژوئه‌نی 2018
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Tel Fax:0031263252157 Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com https://www.facebook.com/pakeucom

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>