هونەرمەندی ناسراوی ناوچەی ورمێ رەزا مستەفا زادە کۆچی دوایی کرد

رۆژی شەممە 14 بەفرانباری 2713، هونەرمەندی ناسراو ناوچەی ورمێ  “رەزا مستەفا زادە”، لە ئاکامی رووداوی هاوتووچۆ، گیانی لەدەستدا.

هونەرمەندی کۆچکردوو رەزا مستەفا زادە، تەمەن 30 ساڵ، هونەرمەندێکی دیاری ناوچەی ورمێ بوو و لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، هۆگر و لایەنگرێکی بەرچاوی هەبوو.

رۆژی شەممە تەرمی مستەفا زادە لە گۆڕستانی شاری ورمێ بەخاک سپێردرا و پرسەکەشی ئەمڕۆ لە مزگەوتی “شارۆچکەی بالوو” دەسپێدەکا و سبەینێیش بەردەوام دەبێ.

بەمبۆنەیەوە، بەناوی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی ئوروپا pak-eu,پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و هۆگرانی دەنگی خوالێی خۆشبێت دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین جێگای بەهەشتی بەرین بێ و سەبوورییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێ. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *