هەورامان علی تۆفیق:سیاسەت و هەڵوێستە نەگۆڕەکان

زۆرجار سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌کرێ تاڵبێت و له‌گه‌ڵ خواست و ئامانجه‌ سیاسیه‌کانیشدا نه‌بێت، دەکرێ خەڵک هەڵوێستەکان بەو شێوەیە قبوڵ نەکەن، به‌ڵام کرداری ژیرانه‌و مامه‌ڵه‌ی دروست و سه‌رده‌میانه‌و واقیعیانه‌و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ که‌شوهه‌وایی سیاسی سه‌رده‌م دەبێتە ئەو گەرەنتیە، هه‌میشه‌ ئاینده‌ و ئاسۆیی گه‌ش و هه‌نگاوی دروست به‌ره‌و باشتر وبنیادنانەوە دێنێته‌ ئاراوه‌،

دوژمنه‌کان چه‌نده‌ دڵ ڕه‌قبن به‌ڵام ده‌کرێ به‌سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش واقعی پێکه‌وه‌ کارکردن و یه‌کتر قبوڵکردن بسه‌پێنرێ و دوور بوون له‌ شه‌ڕوو ماڵوێرانی و کاولکاری، دنیایی پێشکه‌وتوو به‌و ئاراسته‌یه‌ ئه‌مڕۆ هه‌نگاو ده‌نێ .سیاسەت و بەرژوەندیەکان لەسەر هەمان ئاراستە دادەڕێژرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌و کۆمه‌ڵگاو سیاسیانه‌ن له‌سه‌ربنه‌مایی سیاسه‌تی وڵاتانی پێشگه‌ووتوو ئاراستەی‌ پێچه‌وانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ده‌بینین وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و تایبه‌ت تر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه‌ له‌شه‌ڕو گرفت و کێشه‌دان‌ بۆ پاراستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی زلهێزو شەڕی بەوەکالەت کردن و دەرەنجامیش وڵاتانی خاوەن بەرژەوەند دێن و دەست بەسەر دەستکەوت و داهات دادەگرن، لێره‌ حکومه‌تی هه‌رێم و کورد له‌ باشوری کوردستان هەوڵی داوە دوور لەو ئاراستە باوە کاربکات هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ به‌وسیاسه‌تەی بەرژەوەندی هاوبەش ‌کاربکات و به‌رده‌وام له‌و ڕوانگه‌یەوە مامه‌ڵه‌ی کردووه‌، هێنده‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌وه‌ گه‌یشتوون هێشتا عێراق له‌ سه‌ره‌تایی تێگه‌یشتندایه‌ و ناتوانێ له‌ ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکات، بۆیه‌ تائێسته‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌رنابن و ئه‌وه‌ی ده‌کرێ ته‌نها به‌نج کردنی برینه‌کانه‌ نه‌ک چاره‌سه‌رکردنیان، چارەسەر ئەوەیە بنبڕبن نەک رێککەوتن لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر، بێگومان حکومەتە عێراقیەکان لە دەرەنجامی پەیڕەونەکردنی دەستور ئەمڕۆیی هێناوەتە ئاراوە، کورد مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێکانی ده‌کات و وڵاتێکی وه‌ک تورکیا به‌دوژمنی کورد لێوه‌یی ده‌ڕوانرێ به‌ڵام ئه‌و وڵاتێکە له‌ئاستی باڵاو له‌نێو پڕۆتۆکۆلی پێشوازیه‌کان به‌پێش چاوی کامێراوه‌ به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ پێشوازی له‌ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم کرد و ئه‌م کاره‌ش پێشترو له‌ساڵانی ڕابردوو دوو باره‌ بووه‌ته‌وه‌، ئەمە ئه‌وهەمان پێ ده‌ڵێ پێگه‌ی هه‌رێم گرنگه‌ و ده‌بێ له‌ ڕوانگه‌ی سیاسی و ئابوریه‌وه‌ لێی بڕوانرێ .
لەگەڵ ئەوەی هەرێم و حکومەت و سیاسەتی سەرۆک بارزانی و نەگۆڕی بڕیارەکانی و پێداگیری لەسەر پرسە نەتەوەییەکان و مامەڵە لەگەڵ کردنی وەک مەرجەعێکی نەتەوەیی و دواترهەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم لە نێوخۆیی کورد بۆ کۆدەنگی و یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانیەکان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق و چارەسەرکردنی بەشێک لەکێشەکان لەو عێراقە پڕکێشەی ئەمڕۆدا، ئەو عێراقەی ئایندەیی سیاسی ناڕوونە بەرەو تاریکی دەڕوات تەواوی هەوڵە کوردیەکان لە ناوخۆ و لەدەرەوە بەهەمان ئەو ئاراستەیەن کە ئێمەی کورد بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبین، چونکە سەرهەڵدانەوەی داعش ئەگەری ئەوە دروست دەکات کورد بۆ ئایندە لەگەڵ گۆڕانکاریەکان لەعێراقدا بتوانێت بگەڕێتەوە ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان .
بەشیوەیەکی گشتی سیاسەت و هەڵوێستە جێگیرەکانی بارزانی ئەو گەرەنتیە سیاسیەیە بۆ کورد لەگۆڕانکاریانەی لە عێراق و ناوچەکەدادێنە ئاراوە و دەکرێ ئومێدبن بۆ ئانیدەیەکی گەش .

(هەورامان علی تۆفیق)

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *