هەولێر بەکردوەی تیرۆرستی ناکەوێ و سەری بەرزە وا لە ئاسمان و تیرۆرستانیش سەر لە بەژنی بڵندی قەڵا دەدەن و چارەنوسیان شکست و ڕسواییە.

ئەم تێکستەم پێشتر نوسیوە بەڵام وا جارێکی دیکە پێشکەشی هەولێر و ئێوەی بەرێزی دەکەمەوە.

” هەولێر ”

…….

من هەولێرم
سەرم بەرزە وا لە ئاسمان
شکست ناخۆم بە سانایی
ڕادەست نابم
هەر وا ئاسان
ڕەگی ژینم هەزاران ساڵ ،
بە ناخی مێژوودا ڕۆچووە
من زیندوم و قەد نامرم
هەر وا دەبێ و هەرواش بووە
لە قەڵات و منارەکەم پرسیار بکە؟
گەر دەتەوێ بزانی کێم
چقڵی چاوی دوژمنانم
داگیرکەران بێزارن لێم
من ئەو شارەم
کە شکستم بە مەغۆل دا
هۆلاکۆ لەبەرپێی قەڵاتم
سەرنەوی بوو و چۆکی دادا
کەرکوک دڵمە و
کرماشانە هێزی ئەژنۆم
مەهابادە
وا لە پشتمە و
دەست و بازومە قامشلۆم
ئامەدە تاجی سەرەکەم
دجلە و فڕات
پاراو دەکەن رۆح و جەستەم
هۆ
هەرچی نەیار و دوژمنە
گوێ رادێرن
بۆ ئەم شارە پیرە دێرینە
باش بزانن
ڕاوەستان نەکاری منە
دەڕۆم دەڕۆم بەرەو ئاسۆ
هەر وەکو زێم
دەپێم ناڵێن
ئیدی بۆتان
چۆن دەبەزێم ؟

هەندرێن هەورامی
برۆکسل .. بەلجیکا
29..9..2013

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>