هەڤکاری پارتە کوردستانیەکان لە هولەندا ، ئیدانەی هەر دەست تێوەردان و لە باربردنی هەرێمەکەمان و دەستپێشخەریی بو هەلگیرساندنی شەری براکوژیی، کە تاوانێکی گەورەیە،مەحکوومی دەکەین

ئێمەی کوردستانیانی تاراوگە و خەم لە دڵ و دوور لە نیشتیمان و ئازیزەکانمان ، کە لەم بارودۆخە سەختەی کە جیهان بە تەواوی گیرۆدەی بووە لە پەتای کۆڕۆنا و مەرگی ئازیزەکانمان دەکاتە گەڵای پایز و هەڵوەرین ، خەریکە شەڕ و ئاشووبە یەخەی هەرێمی کوردستان دەگرێ  .

بە ناوی هەڤکاری پارتە کوردستانیەکان لە هولەندا  ، ئیدانەی هەر دەست تێوەردان و لە باربردنی هەرێمەکەمان و دەستپێشخەریی بو هەلگیرساندنی شەری براکوژیی، کە تاوانێکی گەورەیە،مەحکوومی دەکەین .چونکە ‌هێشتا برینی (تی ان تی) یەکانی داعش لە سەر لەشی پێشمەرگە سارێژ نەبون، ئیوە مەیانکولێننەوە .

هەرێمی کوردستان  کە بەخوێن بنیادنراوە بە گیانی شەهیدەکانمان و هەموو کوردانی پارچەکانی تری لە ژێر چەتری خۆیدا کۆکردۆتەوە وەک ماڵە گەورەکەی کوردستان ،

خەریکە شەڕ یەخەی دەگرێ و جارێکی تر ئەزموونەکەمان و دەسکەوتەکانی خەڵك دەخرێتە بەرهەڕەشە و بەربەست کردن لە بەردەم گەڕانەوەی خەڵك بۆ سەر ناوچەکانی خۆیان و سەرلەنوێ بوژاندنەوەی کوردستان کە بە هۆی شەڕو شۆڕەکان ناوچەکانی خۆیان جێهێشتبوو لە ڕابردوودا .

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ بەینی پ ک ک و هێزی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی  کوردستان هەیە و میدیای سێبەر وداخ لەدڵ وسیخوڕی دەستی دەرەکیش ڕۆڵی خراپ دەگێڕن بۆ چەواشەکردن و هەڵگەرانەوەی ڕاستیەکان کە ئەمەش خزمەت بە داگیرکارانی کوردستان  دەکات و هەر خۆشمان کورد تیایدا زەرمەند دەبین .

هەمومان دەزانین کە هەرێمی کوردستان هەرێمەکی دانپێدراو و فەرمیە لە ئاست روژهەلاتی ناوەراست و هەمو جیهان و زیادتر لە  ٤٠ ولات دیپلومات و کونسولخانەیان تێدا هەیە .

داوا دەکەین پ ک ک وەک هەڵوێستێکی نیشتیمانی ودڵسۆزی بۆ ئەو هەرێمە کە لەژێر دەستورویاسا بەڕێوەدەچێ لە دام ودەزگاکانی ، رێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرن و استراتیژیەتی نەتەوەی کورد نەخنە مەترسی .

بۆیە بەتێکڕای نوێنەرایەتی حزبەکانی نێو هەڤکاری  حزبە کوردستانیەکان ، ئیدانەی هەر لایەنەک دەکەین  کە بیەوێ هەرێمی کوردستان بکاتە گۆڕەپانی کورد کوشتن و تەمو مژاوی کردنی کوردستان .

داوا دەکەین ،پ ک ک  بەدەم پەیامی ئاشتی و برایانە بچن و بەگفتوگۆ چارەسەری گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال و ناوچەکانی بادینان بکەن و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن لەم  پرۆسەیەدا .

هەڤکاری پارتە کوردستانیەکان – هولەندا

                                                                2020/11/8

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *