
کاتژمێر20:00ی ڕۆژی یەکشەممە 29ی ڕهشهمهی ساڵی 2721ی کوردی بەرامبەر بە20ی مارسی ساڵی 2022ی زایینی لەشاری ئارنهێم وڵاتی نیدەرلاند، لە لایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەری رێ و رەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بەرنامەکە رێكخرا و بە بەشداری سەدان کەس له کوردانی چوارپارچەی کوردستان بەڕێوە چوو .سەرەتای رێ و رەسمەکە بە رەچاو کردنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای سەربەخۆیی و ڕزگاریی کوردستان و بە لێدانی سرودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.
و پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و پەیامی پیرۆز بایی دەستەی بەڕێوەبەری ئاگری نەورۆز به هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی پێشکەش کرا.
بەشداربوانی ئەو ڕێو ڕەسمە بە شایی و ھەڵپەڕکێ و گۆرانی تا درەنگانێ لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبونەوە و جەژنە پیرۆزەیان لە یەکتر کرد.
به پێویستی دەزانین لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری ئاگری نەورۆز ، لێرەوە سوپاسی بێ پایانی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بکەین کە بە هەستێکی کوردانە بەشدارییان لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز دا کرد.
دەستەی بەڕێوەبەری ئاگری نەورۆز
1-کۆمەڵەی دۆستاێەتی کورد و نیدەرلاند
2-ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
3-کۆمەڵەی کۆچکا
4-کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
5-کۆمەڵەی هێڤی
سهرچاوهی ههواڵ:
کۆمەڵەی دۆستاێەتی کورد و نیدەرلاند
1ی خاكهلێوهی ساڵی 2722ی کوردی
21ی مارسی ساڵی 2022ی زایینی
knvs1@yahoo.com
https://www.facebook.com/Koerdisch-Nederlandse-Vriendschaps-Stichting-105140054776047
وەڵامێک بنووسە