وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی ده‌ڵاڵخانه‌ی سیخوڕیی جه‌وانمه‌ردی

راست له‌ به‌ره‌به‌ری دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی نه‌به‌ردی مێژوویی پردێ داو له‌ كاتێكدا رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو، وێڕای پارچه‌كانی دیكه‌ی نیشتمان، به‌ شانازیی و رێزه‌وه‌ یاد له‌و ده‌وره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پارتی ئازادیی كوردستان له‌و نه‌به‌رده‌ مێژووییه‌دا گێڕای؛ ده‌ڵاڵخانه‌ی جاسووسیی “ئاڤاتوده‌ی” هاوكات و هاوده‌نگ له‌ گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ و ئاكاونته‌كانی سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سیخوڕه‌كانی قه‌رارگای ره‌مه‌زان، جارێكی دیكه به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌والێكی سه‌رله‌به‌ر درۆ له‌ ژێر ناوی “قه‌یرانی مانه‌وه‌ له‌ نێو پاك دوای نه‌مانی داعش”، كه‌وته‌ رشانه‌وه‌ و هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی داخ و قین له‌ قاره‌مانانی نه‌به‌ردی پردێ .

ده‌ڵاڵخانه‌كه‌ی ئاڤاتوده‌ی له‌و درۆیه‌ی دا بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ : “له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 20 پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان وازیان له‌و حیزبه‌ هێناوه‌ و زۆرینه‌یان له‌ رێگای قۆنسولیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، نامه‌ی چوونه‌وه‌یان بۆ كراوه”‌.
ئه‌و ده‌ڵاڵخانه‌ بێ روومه‌ته‌ له‌ كاتێكدا درۆی وا به‌ دژی PAK و له‌ خزمه‌ت “كۆماری ئیسلامی ئێران” دا هه‌ڵده‌به‌ستێ و باس له‌ “وازهێنانی پێشمه‌رگه”‌ ده‌كات كه‌ خاوه‌نه‌ جاسووسه‌ چه‌ند سه‌ره‌كه‌ی، هه‌ر دوو مانگێ له‌مه‌وبه‌ر، راست به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هاوده‌نگ و هاوسووژه‌ له‌ گه‌ڵ ئاكام نیوز و دیارونادیار و بۆڵتن نیوزی سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، باسی له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ پارتی ئازادیی كوردستان رێگا نادا، هیچ كه‌س له‌ ریزه‌كانی واز بهێنێت.
له‌ نێواخنی ئه‌و هه‌واڵسازییه‌ی ده‌ڵاڵخانه‌كه‌دا برێك ورده‌ درۆی دیكه‌ش هۆنراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌رمانیش راستییان تێدا نییه‌. له‌وانه‌ گوتراوه‌ كه‌ رێگا به‌ دایك و باوكان نادرێت له‌ گه‌ڵ كوڕ و كچه‌ پێشمه‌رگه‌كانیان دیدار بكه‌ن.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڤاڵ سارا ئه‌حمه‌دزاده‌ به‌رپرسی به‌رێوه‌به‌ریی باره‌گای پارتی ئازادیی كوردستان له‌ هه‌ولێر، وێڕای به‌ درۆ خستنه‌وه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌، راده‌گه‌یه‌نێ كه‌:
“ئێمه‌ به‌ وردی ئاگامان له‌ جووڵه‌كانی به‌رپرسی ئاڤاتوده‌ی هه‌یه‌ كه‌ چۆن سووك و ناجه‌وانمه‌ردانه‌ به‌ نرخێكی هه‌رزان ، ته‌نیا بۆ چه‌ند سه‌ت دۆلارێكی ناقابیل، هه‌ر جاره‌ی بۆ لایه‌ك ئه‌ركی میدیایی دژی پارتی ئازادیی كوردستان هه‌ڵده‌گرێت؛ جارێك بۆ داروده‌سته‌ی ره‌زا په‌هله‌وی و جارێك بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران؛ ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ پێناو دژایه‌تی رێباز و پارت و له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا”.
سارا ئه‌حمه‌دزاده‌ روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌: “هه‌م سووژه‌كه‌ و هه‌م ره‌گه‌زه‌كانی هه‌واڵسازییه‌ ساخته‌كه‌ی عه‌لی جه‌وانمه‌ردی بۆ دژایه‌تی و بانگه‌شه‌ دژی PAK له‌ لایان كۆنسۆلخانه‌كانی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌، بۆی دابین ده‌كرێن و ناوی زیاتر له‌ یه‌ك كه‌س لامان پارێزراوه‌ كه‌ له‌ نێوان عه‌لی جه‌وانمه‌ردی و ستادی خه‌به‌ری سنه‌ و سه‌قزدا، له پێوه‌ندیی و ‌ هاتووچۆدا بوون و هه‌واڵ و زانیاریی و سووژه‌ی بانگه‌شه‌ دژی پارتی ئازادیی كوردستانیان بۆ گوێزاوه‌ته‌وه‌”.
به‌ڕێوه‌به‌ری باره‌گای PAK له‌ شاری هه‌ولێر، كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ركه‌كانی پێشوازی و حه‌وانه‌وه‌ی كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستانه‌، له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ:
“به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوده‌نگیی و هه‌ره‌وه‌‌زه‌ی ده‌ڵاڵخانه‌ جاسووسییه‌كه‌ی جه‌وانمه‌ردی و ماڵپه‌ڕه‌كانی دیارونادیار و بولتن نیوز له‌ سه‌ر پرسی سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنی كه‌سوكار له‌ گه‌ڵ رۆڵه‌ پێشمه‌رگه‌كانیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، هیچ له‌مپه‌ڕێك له‌ ڕێگای دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ كه‌سوكاریان بۆ هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ئارادا نییه‌ و رۆژانه‌و ته‌نانه‌ت رۆژانی پشووش پێشوازیمان كردوه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه”‌.
هه‌ر له‌ پێوه‌ندیی له‌ گه‌ڵ هاتنی لاوانی كوڕ و كچی رۆژهه‌ڵات بۆ ریزه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ بووه‌ته‌ مۆته‌كه‌ی سه‌ر دڵی تاران و فارس مه‌سله‌كه‌‌كان، به‌رپرسێكی یه‌كه‌ی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ له‌ پارتی ئازادیی كوردستان، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێ كه‌: “هاتنی به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌ی كوڕان و كچانی رۆژهه‌ڵات بۆ ریزه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ ئه‌و له‌شكره‌ گه‌وره‌ و لێهاتووه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، تاران و سوپای تێرۆریستی پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و دژبه‌رانی كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆییخوازیی له‌ ئۆپۆزیسیۆنی فارس، تووشی ترس و تۆقین كردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ سووژه‌گه‌لی وه‌ك ئه‌وانه‌ی چه‌رچی و ده‌ڵاڵێكی وه‌ك جه‌وانمه‌ردی‌ و دیارونادیار و بولتن نیوز و ئاكام نیوز، ده‌یورووژێنن،‌ شكۆی خه‌وشدار نابێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كه‌ی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:” پارتی ئازادیی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌ پێوه‌ری خۆی هه‌یه‌ و ته‌نیا خۆی بریار ده‌دا كه‌ چی بكات و چی نه‌كات. هه‌روه‌ها هاتن بۆ ریزه‌كانی بڕیاری سه‌ربه‌ستانه‌ی تاكه‌كانی كوردستانه‌ و مانه‌وه‌ی له‌ ریزه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆییدا به‌ پێی بڕیارگه‌لێكه‌ كه‌ پێشتر هه‌ر خوازیارێكی پێشمه‌رگایه‌تی لێی ئاگادار ده‌كرێت و دواجاریش پاش تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی دیارییكراوی خزمه‌ت، هه‌ر كه‌سێك سه‌ربه‌ست و ئازاده‌ به‌ مانه‌وه‌ یان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان”.

شه‌كاوه‌ بێ ئاڵای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
سڵاو له‌ له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
باره‌گای هه‌ولێر/ هۆبه‌ی راگه‌یاندن

30ره‌زبه‌ری 2719 ك
22ئۆكتۆبری2019 ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *