ویلایه‌تی: شه‌پۆڵی گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌وڵه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ

راوێژكارێكی باڵا و دیاری رێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەدات له‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك به ناوى كوردستان، دووپاتیشی دەکاتەوە ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی کە كورد به‌نیازه‌ دایبمه‌زرێنێت، ئیسرائیلی دووه‌م ده‌بێت.

‎عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، دیپلوماتکاری دێرین و راوێژكاری زۆر نزیکی عەلی خامنەیی، لە رۆژنامه‌ی (ئایدنڵك)ی توركیدا، هۆشداری له‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی داوە و پێیوایە، “زایۆنیزم و ئیمپریالیزمه‌كان تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی له‌ پشت پیلانگێڕییه‌كاندان” بەڵام سیاسەتی وڵاتە داگیرکەرەکان و خواستی لە مێژینەی دانیشتوانی ناوچەکەی لە بیرکردوە.

‎ویلایه‌تی پێیوایە کە “هه‌وڵی هه‌ندێك له‌ ئەتنیک و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، ئامانجێكی لە مێژینەی ئیسرائیليیه‌”، روونیشیكردووەتەوە‌ “ئامانج له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی ئیسرائیلی دووه‌م و سێیه‌مه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا”، وێڕای ئەمە ئاماژه‌ی به‌وەش داوە کە زایۆنیزم و ئیمپریالیزمه‌كان مه‌به‌ستیانه‌ ناوچه‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ بكه‌ن.

‎ئەم چاوپێکەوتنەدا عەلی ئەکبەر ویلایەتی هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی گۆڤاری (تایم)ی ئەمریكا، کە تیایدا باس لە دروست کردنی سێ دەوڵەتی (کورد و سوننە و شیعە) دەکات لە سوریا و عێراق، وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئامانجی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، پێکەوە لکاندنی کوردستانی ڕۆژ ئاوایە بە باشووری کوردستان بۆ دروست کردنی دەوڵەتی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *