
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 2718ی کوردی ھاوکات لەگەڵ 8ی ئاپریلی ساڵی 2018ی زایینی، بە مەبەستی ڕێزگرتن و نیشاندانی ئەمەگناسی و وەفاداری، وەڤدێکی (پاک) بەسەرپەرستی بەڕێز (ئەفشار ئەقدەسی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئەوروپایی پارتی ئازادیی کوردستان) و بە ھاوڕێیەتی خاتوو (بێریڤان هاورامی) بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی پاک لە وڵاتی دانمارک و بەشێک لە ئەندامانی دیکەی کۆمیتەکە، سەردانی ڕێزدار (ھێندریک) بەرپرسی (ڕێکخراویIntegrationsinfo) و دۆستی گەلی کورد بە گشتی و (پارتی ئازادیی کوردستان)بە تایبەتی،یان لە وڵاتی دانمارک کرد و زۆر بە گەرمی لە لایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییان لێکرا.!
دوای بەخێرھێنانی وەڤدەکەی (پـــــــاک) لە لایەن بەڕێزیانەوە، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و ئاماژەی بە ئەمەگناسی گەلی کورد لە ھەمبەر دۆست و ناسراوەکانیان کرد و ئەوەشی وەک خاڵێکی ئەرێنی و تایبەتمەندیەکی بەرچاو و جێگا شانازی کوردستانیان پێناسە کرد.
دواتر بەڕێز (ھیندریک) باسی لە ئازایەتی و بەرخۆدانی ھێزەکانی (پارتی ئازادیی کوردستان) لە دژی تیرۆریستانی (داعش) کرد و ئامادەیی خۆی و ڕێکخراوەکەی بۆ ھاوکاری (پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان) نیشاندا و ھەر لە ڕێگەی شاندەکەی (پاک)یشەوە سڵاوی تایبەتی خۆی بۆ ھێژا (حسێن یەزدان پەنا) سەرۆک (پاک) و بەرپرسی ھێزە چەکدارەکان نارد.
دوای ئاخاوتنەکانی ڕێزدار (ھیندریک)، ھەڤال ئەفشار ئەقدەسی لەسەر ناوی وەڤدەکەوە سپاسی ھەڵوێست و پێشوازیە گەرمەکەی بەڕێزیانی کرد و ھیوای خواست کە نموونەیان بۆ پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلی کورد زۆر بێت و ھاوکاتیش بە فەرمی بانگھێشتی یادی 27ساڵەی دامەزرانی (پارتی ئازادیی کوردستان)ی کرد کەلە لایەن بەڕێزیانەوە قەبوڵ کرا.
لە کۆتاییدا و دوای چەند کاتژمێر ئاخافتن و گفتگۆ، شاندەکەی (پارتی ئازادیی کوردستان)زۆر بە گەرم و گوڕی لە لایەن بەڕێز (ھیندریک)ەوە بەڕێکران.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی دانمارک
21ی مانگی خاکەلێوەی2718ی کوردی
10ی ئاپریلی ساڵی2018ی زایینی
Kurdistan Freedom Party
Danmark Committee
004542209469:TEL
dk_pak1@yahoo.com
www.pazadik.org www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl
وەڵامێک بنووسە