ئاگادارییەک لە PAKەوە بۆ سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نــــۆروێژ!

کۆمیتەی ڕێکخستنی (پارتی ئازادیی کوردستان) لە وڵاتی نۆروێژ سەرجەم ئەندامان، دۆستانی PAK و کوردستانیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە ئاگادار دەکاتەوە کە بەبۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ئەنجامدانی رێفراندۆمە گەورەکەی باشووری کوردستان،

کاتژمێر شەش و نیوی دوا نیوەڕۆی رۆژی هەینی25.09.2020 بەو بۆنە مەزنەوە لە بەردەم پارلەمان لە شاری (ئۆسلۆ)گردبونەوەیەک رێکدەخات.
لێرەوە داوا لە سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی نۆروێژ دەکەین کە بۆ رێزگرتن لەم رۆژە مەزنە و هەروەها خوێنی ئەو شەهیدانەی کە لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان گیانیان سپارد، ئەو دایک و باوکانەی رۆڵەکانیان بوونە فیدای خاکی کوردستان و ئەو منداڵانەی ژیانیان بێ باوک بەڕێ دەکەن، بەپێی توانا و بەڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە، بەشداریی لەم کۆبوونەوەیەدا بکەن
ڕۆژی هەینی25.09.2020
کات 18:30
شوێن: بەردەم پارلەمان
‏Karl Johans gate 22, 0026 Oslo
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیته‌ی ڕێکخستنی نۆروێژ
TEL:004796710946
pak.no_hevkari@yahoo.com
www.pak-eu.com
https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=settings

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *