ئاگادارییەک لە PAKەوە بۆ سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سوێد!

کۆمیتەی ڕێکخستنی (پارتی ئازادیی کوردستان) لە وڵاتی سوێد سەرجەم ئەندامان، دۆستانی PAK و کوردستانیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە ئاگادار دەکاتەوە کە بەبۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ئەنجامدانی رێفراندۆمە گەورەکەی باشووری کوردستان،

کاتژمێر 15:30تا17 دوا نیوەڕۆی رۆژی هەینی25.09.2020 بەو بۆنە مەزنەوە لە شاری (ستۆکهۆڵم )گردبونەوەیەک رێکدەخات.
لێرەوە داوا لە سەرجەم کوردستانیانی دانیشتووی سوئێد دەکەین کە بۆ رێزگرتن لەم رۆژە مەزنە و هەروەها خوێنی ئەو شەهیدانەی کە لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان گیانیان سپارد، ئەو دایک و باوکانەی رۆڵەکانیان بوونە فیدای خاکی کوردستان و ئەو منداڵانەی ژیانیان بێ باوک بەڕێ دەکەن، بەپێی توانا و بەڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە، بەشداریی لەم کۆبوونەوەیەدا بکەن
ڕۆژی هەینی25.09.2020
کات 15:30تا17
شوێن : Stockholm, sergels torg
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی سوئێد
Mobil:0046736373799
pak.sweden@yahoo.se

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *