پارتی ئازادیی كوردستانPAK، پشتیوانی له‌بڕیاری به‌تێرۆریست دانانی سوپای پاسداران ده‌كا

به‌ڕێز حسین یه‌زدانپه‌نا، سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستانPAK، بڕیاری ویلا‌یه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای له به‌تێرۆریست ناسینی سوپای پاسداران و دانانی له‌ریزی رێكخراوه‌تێرۆریستییه‌كاندا، به‌هه‌نگاوێكی دروست و به‌جێی سه‌رۆك ترامپ داده‌نێ و پشتیوانیی پارتی ئازادیی كوردستان و دڵخۆشیی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و بڕیاره راده‌گه‌یه‌نێ.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان، به‌بیری دێنێته‌وه‌كه‌: سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ پێكهاتنی، یه‌كه‌م جووڵه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌سه‌ربازییه‌كانی به‌دژی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌كه ده‌یان گوندی به‌ر هێرش داوه‌؛ دانیشتوانه‌كه‌یانی قه‌لاچۆ كردوه‌و گونده‌كانی خاپوور كردوه‌. هه‌روه‌ها له‌هه‌ر كوێ كه‌ویستبێتیان، ده‌ستیان له‌تۆپ و خۆمپاره‌ باران و كوشتاری دانیشتوانی شاره‌كانیش نه‌پاراستوه‌. سوپای پاسداران به‌رپرسه‌له‌كوشتاری زیاتر له‌په‌نجا هه‌زار مرۆڤی كورد.
سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان له‌درێژه‌ی هه‌ژمار كردنی تاوانه‌كانی سوپای پاسداراندا ئاشكرای ده‌كا كه‌: سوپای پاسداران له‌كوردستانی داگیركراودا سه‌دان زیندانی ئاشكرا و نهێنی هه‌یه‌و هه‌زاران رۆڵه‌ی كوردی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌، یان به‌پێی حوكمی ناڕه‌وا، له‌ناو بردووه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌رێبه‌رانی بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان و سه‌دان رۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌لایان تیمه‌تێرۆریستییه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه‌، تێرۆر كراون.
حسین یه‌زدانپه‌نا هه‌ر له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تاوان و كاولكارییه‌كانی سوپای پاسداران دژی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، راده‌گه‌یه‌نێ كه‌: سوپای پاسداران بكوژی رۆژانه‌ی كۆڵبه‌رانی بێده‌ره‌تانی كورده‌له‌سنووره‌كان وهاوكات له‌گه‌ڵ هاوكووفه‌تێرۆریسته‌كه‌ی دیكه‌ی، واته‌وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، رێكخه‌ری بڵاو كردنه‌وه‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كانه‌له‌ناو رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌رپرسه‌له‌نه‌خۆشكه‌وتن و راهاتنی سه‌دان هه‌زار لاوی كورد به‌مه‌ترسیدارترین ماده‌هۆشبه‌ره‌كانی سه‌رده‌م.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان، ده‌وری تێكده‌رانه‌و ئاژاوه‌گێرییه‌كانی سوپای پاسداران له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران ده‌خاته‌روو و راده‌گه‌یه‌نێ كه‌: سوپای پاسداران له‌رۆژی پێكهاتنییه‌وه‌تا ئێستا، سه‌ره‌كیترین هێزی تێكدانی سه‌قامگیریی ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌و ده‌ستی تێرۆری تیمه‌تێرۆریستییه‌كانی، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێپه‌ڕاندوه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ئوورووپا و ئه‌مریكا و ئه‌فریقا.

رێزدار یه‌زدانپه‌نا هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ كه‌سوپای پاسداران، له‌ساڵی 2011ه‌وه‌سه‌ره‌كیترین هێزی پاڵپشت و مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رپرسی رژانی خوێنی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی سووریایه‌.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پاڕتی ئازادیی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌وری سوپای پاسداران له‌باشووری كوردستان، راده‌گه‌یه‌نێ: له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌كیی سه‌قامگیریی له‌باشووری كوردستان، نانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی، تۆپبارانی ناوچه‌سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان، ئاڕاسته‌كردنی هێرشی داعش رووه‌و كوردستان ، حه‌ولدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنی ماده‌ی سڕكه‌ر بۆ باشووری كوردستان و دواجار، دوژمنایه‌تی بێسنوور له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارو ئیراده‌یه‌ی دانشیتوانی باشووری كوردستان كه‌له‌رێفراندۆمی 25ی سێپتامبری 2017دا، پیشانیان دا و رێكخستنی هێرشی داگیركردنی كه‌ركووك و له‌شكركێشی بۆداگیركردنی هه‌ولێر و فه‌رمانده‌یی هێرشه‌كانی پردێ و سحێلا له‌رۆژانی 20و 26ی ئۆكتۆبری2017؛ سه‌رجه‌میان له‌لایان سوپای پاسدارانه‌وه‌بووه‌.
سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان، هه‌روه‌ها راده‌گه‌یه‌نێ كه‌: تێچووی هه‌موو ئه‌م تاوان و جینایه‌تانه‌ی سوپای پاسداران و تێچووی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و پڕۆژه‌ی مووشه‌كیی كه‌له‌ده‌ست سوپای پاسدراندایه‌، له‌تاڵانكردنی نه‌وت و گازی داگیركراوی كوردی رۆژهه‌ڵات و عه‌ره‌بی ئه‌حواز وبازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌|(كه‌ئه‌ویش هه‌ر له‌پاوانی سوپای پاسداراندایه)‌، دابین ده‌كرێ كه‌ئه‌گه‌ر، ئه‌و سه‌رچاوه‌سروشتیانه‌ی له‌ده‌ست ده‌ربهێندرێ و بۆ خاوه‌نانی راسته‌قینه‌یان بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌موو رێگاكانی بازرگانی ده‌ره‌كیی لێ بگیرێ، مه‌كینه‌ی تێرۆر و كوشتار و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی تاران په‌كی ده‌كه‌وێ.
به‌ڕێز حسین یه‌زدانپه‌نا، به‌ئاماژه‌به‌به‌ره‌نگاری و هه‌ڵمه‌تی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌له‌حاست ئه‌م سوپا تێرۆریستییه‌دا، راده‌گه‌یه‌نێ ‌: ئێستا كه‌پاش چل ساڵ تێرۆر و تاوانی سوپای پاسداران دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و هێزه‌داگیركه‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌تێرۆریست داناوه‌، رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان، مافی خۆیانه‌شانازیی به‌چل ساڵ، هه‌ڵمه‌ت و به‌ره‌نگاریی و كۆڵنه‌دان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م سوپا تێرۆریستییه‌دا بكه‌ن.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان، راده‌گه‌یه‌نێ كه‌: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان وه‌ك له‌شكری ئازادیی و دژه‌تێرۆری كورد، شانازیی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌كه‌له‌سه‌ر خاكی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو، سه‌دانجار هه‌ڵمه‌تیان بردوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌تێرۆریستییه‌؛ له‌باشووری كوردستان ده‌وری كارایان له‌تێكشكاندنی داعشی به‌رفه‌رمانی تاران، گێڕاوه‌و له‌نه‌به‌ردی مێژوویی پردێ دا (وێڕای هێزه‌كانی حكومه‌تی كوردستان) سوپای پاسداران و حه‌شدی به‌رفه‌رمانیان، شكستداوه‌و به‌زاندووه‌.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان هه‌روه‌ها راده‌گه‌یه‌نێ كه‌: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستانPAK، ئاماده‌ترین له‌شكری به‌توانا، خاوه‌ن دیسیپلین، راهاتوو و پۆشته‌و په‌رداخی رادانی سوپای تێرۆریستی پاسداران و لق و پۆپه‌كانییه‌تی له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌له‌هه‌ل و ده‌رفه‌تی گونجاوی خۆیدا.
پارتی ئازادیی كوردستان
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن
20ی خاكه‌لێوه‌ی 2719ك
9ی ئه‌پریلی2019 ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *