پارتی ئازادیی کوردستانPAK پیرۆزبایی و پشتیوانیی لە رێککەوتنی لایەنەکانی رۆژئاوای نیشتمان، رادەگەیەنێ

ڕۆژی سێشەممە 27ی جۆزەردانی 2720 ک ، 16ی ژووئەنی 2020 ز، پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەدوو بەرەی سیاسیی ” ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا” و” پارتی یەکێتی نیشتمانی کورد” پێکهاتوون؛ سەرکەوتنی قۆناغی یەکەمی گفتووگۆکانیان لەپێناو یەکڕیزی کورد و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر، ڕاگەیاند.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK، ئەم ڕێکەوتن و لێکگەیشتنە سیاسییە بە ھەنگاوێکی گرینگ، مێژوویی و دەسکەوتێکی مەزن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەزانێ.
بۆیە وێڕایی پیرۆزبایی لە ھەر دوو لایەنی «پارتی یەکێتی نیشتمانی کورد» و «ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا»، پشتیوانیی خۆی لەم ھەنگاوە رادەگەیەنێ. ھەروەھا قەدر و پێزانینی خۆی پێشکەشی بەڕێز سەرۆک بارزانی و رێزدار نێچیروان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وبەڕێز ژێنێڕاڵ مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دێموكرات و ھەروەھا نوێنەری تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکا بۆ ئەو دەورەی لەم یەکگرتن و یەکخستنەدا، گێڕاویانە.
پارتی ئازادیی کوردستان، ئاواتەخواز و هیوادارە ڕێککەوتنی پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ببێتە هاندەری پارتە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیش بۆ لێک نزیکبوونەوە و پێکھێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی لەسەر بنەمای وەدەسھێنانی مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی نەتەوەی کورد لە رۆژھەڵاتی داگیرکراو و گوێزانەوەی دەستەو ھێزەکانی پێشمەرگەیان بۆ ریزەکانی«سپای میللیی کوردستان».
یەکگرتن و یەکێتی نەتەوەیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ھێز و وزەی گەورەی کورد ئازاد دەکاو پیلانگێڕی و گەلەکۆمەی داگیرکەران، تێکدەشکێنێ.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
28 جۆزەردانی 2720 ک
17 ژووئەنی 2020 ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *