پارێزگای کرماشان لە شێرپەنجەدا یەکەمە

بە پێی ئامارەی ئەنجومەنی هاواهەنگی  پشتیوانیی لە نەخۆشییە تایبەتەکان لە پارێزگای کرماشان،  179 منداڵ  و زیاتر لە 12هەزار سەرووی 18ساڵی تووشبوو بە شێرپەنجە لە لە پارێزگای کرمانشان تۆمارکراوە و بەمپێیە لەسەر ئاستی ئێراندا، پلەی یەکەمی هەیە.

راگەیاندنی ئەم ئامارە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیچ هەنگاوێکی جیددیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشانە هەڵنەگرتووەتەوە و دەرمانی چارەسەر و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ دابین ناکا و نرخەکانی ئەو دەرمانانەش لە بازاڕی ئازاددا چەند قات گرانبووە.  

بە پێی ئامارەکان 80 % نەخۆشەکان لەژێر هێڵی هەژاریدان و  بەو هۆیەشەوە ساڵانە سەدان هاووڵاتی تووشبوو بە شێرپەنجە گیان لەدەسدەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *