پاک

PAK2006.jpgپارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩١ تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی رابردووی نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و خۆی بە میراتگری رۆحیی و ھەڵگری پەیامی رێبەرانی کورد دەزانێ. سنووری تێکۆشانی رۆژھەلاتی کوردستانە.

پارتی ئازادیی کوردستان راماڵینی سەر لەبەری ھێز و دامودەزگای دەوڵەتی ئێران لە کوردستان و وەدیھێنانی سەرەوەریی نەتەوەیی و راگەیاندنی کۆماری کوردستان و داگرتنی ئاڵای داگیرکەر و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ھەموو خاکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی و لە پێشی خۆی دادەنێ. ھەر رێگایەکی دیکەی وەک سیستەمی فیدرالی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، تەنیا دەتوانێ کاتی، بۆ قۆناخێک و لە بەر پارسەنگی ھێز رەچاو بکرێ.ئەم پارتە پێکھێنانی دەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وەک جێگرەوەی حاکمییەتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان، بە پێویستییەکی سیاسی و پرۆژەیەکی نەتەوەیی دادەنێ.

پارتی ئازادیی کوردستان بۆ راماڵینی داگیرکەران و رزگارکردنی کوردستان و دامەزراندن و پاراستنی کۆماری کوردستان، کەڵک وەرگرتن لە ھەر کەرەسە و تێکنیکێکی ئەم سەردەمە بۆ بەچۆکداھێنانی دوژمنانی کورد و بەرگریی لە کوردستان بە مەرجێ بەدەر لە تێرۆر و‌ رەشەکوژی بێ، بەڕەوا دادەنێ؛ لە ھەموو شێوەکانی خەبات و یەک لەوان خەباتی چەکدارانە و جەنگی ئازادیبەخشی وڵات و بە دەوڵەتبوونی کورد، کەڵک وەردەگرێ.

پارتی ئازادیی کوردستان رێز لە ئایینە ئاسمانییەکان دەگرێ و تێدەکۆشێ ناسیۆنالیزمی کورد ببێتە ئاڵقەی یەکێتی گشت رۆڵەکانی نەتەوە بە ھەموو ئایین و تەریقەتێکەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>