پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستانPAK، بۆ كۆچی دوایی مریه‌م خانمی قازی

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤان
به‌ داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه‌، ره‌شه‌بای مه‌رگ خاتوونێكی سالار ی به‌ره‌و ئامێزی خاك برد. مریه‌م خانم پاشه‌به‌ره‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و مینا خانم؛ هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو سه‌ردار به‌گی جاف، مه‌زنی بنه‌ماڵه‌ و عه‌شیره‌تی جاف.
مه‌رگی مریه‌م خانم، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یانناسی و هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌ گه‌ڵی هه‌بوو، تووشی داخ و كه‌سه‌ری قووڵ كردوه‌.

مریه‌م خانم، خاتوونی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و خزم و خێزانه‌كه‌ی، كه‌ خۆی بێبه‌ش بوو له‌ سۆزی باوك، تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌ن، ژیانی به‌ چاكه‌ و خێرۆمه‌ندیی، برده‌ سه‌ر. ئه‌و نیشتمانه‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ی وا له‌ پێناو نیشتماندا خه‌بات و قوربانییان دابوو، خۆش ده‌ویست و ئاواته‌خواز بوو، رۆژی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو بگه‌ڕێته‌وه‌، شاه‌ره‌كه‌ی پێشه‌وا و كۆمار و خۆی.
له‌٣٠ ساڵی رابردوودا، چ وه‌ك خزمدۆستی و چ وه‌ك رێبواری رێگای پێشه‌وای شه‌هید، هه‌میشه‌ له‌ به‌ر لوتف و دۆعا و نزاكانیدا بووین.
به‌مبۆنه‌یه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی له خۆمان، له‌‌ كاك سیروان، سه‌یران و سۆما خانم، له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی قازی و جاف و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ كۆچی داخدار و به‌ په‌رۆشن، ده‌كه‌ین.
خوای مه‌زن به‌هه‌شتی به‌رین به‌ ئازیزی كۆچكردوومان و سه‌بر و دانبه‌خۆدا گرتن به‌ تازیه‌بارانی ببه‌خشێ.

حسین یه‌زدانپه‌نا

26 ره‌شه‌مه‌ی 2719ك
16ی مارسی 2020 ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *