
به ناوی خوای گه‌وره و دلۆڤان
به داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه، ئه‌مڕۆ مرۆڤێك ماڵاوایی له ژیان كرد كه گه‌نجینه‌یه‌ك بوو له مێژووی تێكۆشانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان.
مامۆستا جه‌لیل گادانی له یادگاره‌كانی نه‌وه‌ی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی جمهووری كوردستان و تێكۆشه‌ری تاڵی و سوێری و ئازارچێشتووی رێگای ئازادیی كوردستان و سه‌ركرده و سیاسه‌تكاری ناسراوی ژیانی حیزبایه‌تیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به كۆچی دوایی مام جه‌لیل، كوردستان خه‌باتگێڕێكی پاك ، سه‌رڕاست و شێلگیر و ئێمه‌ش دۆستێكی به‌وه‌فا و قه‌درگرانی خۆشی و ناخۆشییه‌كانمان له ده‌سدا.
ته‌رمی مام جه‌لیل گادانی ده‌بوو وه‌ك ئه‌مه‌ك و وه‌فا بۆ ره‌نج و مه‌ینه‌ته‌كانی له رێگای ئازادیی و، رێزلێنان له كه‌سایه‌تیی و سیفه‌ته جوانه‌كانی ژیان و و خه‌بات و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، به‌سه‌رشان و به هاوڕێیه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌ویست به‌ره‌و دوا مه‌نزڵ، بگوێزرێته‌وه و كۆڕی پرسه‌ی یارانی به رۆژان به‌رده‌وام بایه. به‌ڵام داخمان ناچێ كه په‌تای كۆڕۆنا، حه‌سره‌تی به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له سه‌ر دڵ داناین.
سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌م له خۆمان؛ له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی ، له حیزبی دێموكرات، له هاوڕێ و دۆستانی و گشت ئه‌وانه‌ی به مه‌رگی خه‌فه‌تبارن.
به‌هه‌شتی به‌رین بۆ مام جه‌لیلی خۆشه‌ویست و سه‌بر و ئۆقره بۆ تازیه‌بارانی له خوای گه‌وره داواكارم.
حسین یه‌زدانپه‌نا
16ی گه‌لاوێژی 2720ك
6ی ئاگۆستی 2020 ز
وەڵامێک بنووسە