پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی PAK بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند سه‌عیدگاباری

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤان

به‌ گه‌یشتنی واده‌ی مه‌رگی هونه‌رمه‌ندی میللی، سه‌عید گاباری، هه‌میسان ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی هونه‌ری كوردیی راخوشی.
سه‌عیدگاباری رۆڵه‌ی ئه‌ركناس و ئه‌مه‌گداری كوردستان، له‌ تافی لاوییه‌وه‌، به‌ چه‌كی ده‌نگ و هونه‌ری مۆسیقای ره‌سه‌نی كوردیی له‌ داگیركه‌رانی نیشتمان راسا و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك شانی وه‌به‌ر ئه‌ركی پاراستنی ناسنامه‌ و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا. ئه‌و له‌ رۆژاوای نیشتمانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا،

به‌ڵام خه‌ون و خه‌مه‌كانی به‌ پانتایی كوردستانی مه‌زن بوو. سه‌عید به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی و په‌نجه‌ی زێڕین و دڵی پڕ ئه‌وینی، زام و ژانی نیشتمانی سته‌م لێكراوی راده‌ژاند‌. ئه‌و به‌ هه‌ڵبه‌ست و سترانه‌كانی هێز و وزه‌ی نه‌سره‌وتن و سه‌ركه‌وتنی به‌ به‌ر رێبوارانی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌كرد.
مه‌رگی گاباری خه‌سارێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هونه‌ر و مۆسیقای كوردی و نه‌وه‌ی فیداكاریی و له‌ سه‌روماڵ گوزه‌ری كوردستان. به‌ڵام مه‌رگی ئه‌و كۆتایی ژیانی نییه‌. ئه‌و هه‌موو رۆژێ له‌ گه‌ڵ شنه‌بای سه‌حه‌ر و هاژه‌ی رووباره‌كان و جریوه‌ باڵنده‌كان و سه‌مای داربه‌ڕووه‌كان و هه‌نگاوه‌ی پێشمه‌رگه‌دا بۆ نیشتمان، بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی گۆرانیی ده‌چڕێته‌وه‌.
سه‌ره‌خۆشی بێ له‌ ماڵ و ماڵباتی گاباری و جێگای به‌هه‌شتی یه‌زدانیی بێت.

حسین یه‌زدانپه‌نا
15ی گوڵانی 2720ك
4 ی مای 2020 ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *