(پرسه‌نامه‌ی نوێنەرایەتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی دیاری هەورامان و هەڵەبچە، شۆڕشگێڕ و خۆشەویستی کوردستان نەسرەدین هەورامی)

بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو،
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و کەسایەتیی ناسراو و پێشمەرگەی دێرین، نەسرەدین هەورامیمان پێگەیشت و لە ناخی دڵەوە تووشی خەم و پەژارەی کردین. نەسرەدین هەورامی نمونەیەک لەمێژووی پڕ سەروەریی و خەباتی ڕۆژە سەختەکانی کوردستان بوو. مام نەسرەدین ھەمیشە پیاوێکی بە ورەو بە بیروباوەڕی پتەوی کوردایەتی و لە خۆبردوو بوو بۆ خزمەتی کوردستان.

خوالێخۆشبوو نەسرەدین هەورامی کەسایەتییەکی خۆشەویست و خۆشناوی ناوچەکەی بوو، هاوکات گەلێ جار هاوکاریی بنەماڵە و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردوەو لە لێقەومان و دەربەدەریدا بە دەمییانەوە بوو و باوەڕی قوڵی بەكوردایەتی و نیشتیمانپەروەری هەبوو.
بەمبۆنەیەوە بە ناوی خۆم و سەرجەم ڕیزەکانی نوێنەرایەتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی نیشتیمانپەروەری نەسرەدین هەورامی و تەواوی كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
ئەفشار ئەقدەسی
بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
27ی سەرماوەزی ساڵی 2720ی کوردی
17ی دێسامبری ساڵی 2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *