پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەری کورد لە ئیلامی خۆڕاگریی و نەبەزین:

بەناوی خوای گەورەو دلۆڤان
كۆچى دواييى شاعيرى ديارى كوردستان و ئیلامی مەڵبەندی خۆڕاگریی ونەبەزین، مامۆستا حیشمەت مەنسوری،تووشی داخ و کەسەری کردین.به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ سه‌ره‌خۆشى پێشکەشی بنەماڵە‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانی خوالێخۆشبووو شاعيران و نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانى كوردستانی خۆشەویست ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌ميانین.

خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكا و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى بە هه‌موومان ببەخشێ.
يادى مامۆستا حیشمەت به‌ حەول و تێکۆشان و خزمەتی بە ناسنامەی نەتەوەیی کوردو به‌رهه‌م و وشه‌ و شيعره‌ جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌ميشه‌ له‌ دنياى ئه‌ده‌بى كورديدا به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.
حسین یەزدانپەنا
3خاکەلێوەی2720ک
22ی مارسی 2020ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *