پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد سەرۆکیPAK بەبۆنەی کۆچی دووایی سیاسەتمەداری نەتەوەکەمان “عەزیز محەمەد”

بەداخ و پەژرەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دووایی سیاسەتمەتدار و کەسایەتیی ئاشتیخوازی نەتەوکەمان مامۆستا “عەزیز محەمەد”مان پێگەیشت و لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین.
مامۆستا عەزیز محەمەد، لە هەڕەتی لاوییەوە، پەی بە ئازاری کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان برد و بۆ ئەستاندنی مافەکانیان، چووە ریزەکانی حیزبی شێوعیی کوردستان و بە لێهاتوویی و شارەزایی خۆی،

پاش بڕینی دەیان هەوراز و نشێو، بە سکرتێری گشتی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا. هاوکات مامۆستا عەزیز محەمەد،خەباتگێڕ و سەرکردەیەکی رێگای رزگاریی کوردستان بوو.
عەزیز محەمەد سیاسەتمەدارێکی ئاشتیخواز و کارامە بوو و جێ پەنجەی لە ئاشتەوایی و کەمکروونەوەی ئاگری شەڕی ناوخۆ لە باشووری کوردستان هەبوو و تا ساتی کۆتاییهاتنی ژیانی، هانی هەمووانی دەدا بۆ ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان.
هەرچەند مامۆستا عەزیز محەمەد ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی بەساڵاچوون و نەخۆشییەوە، لە سیاسەت دوورکەوتبووەوە، بەڵام مەرگی خەسارێکی گەورەیە بۆ نەتەوەی کورد بەگشتیی.
بە ناوی خۆم و سەرجەم ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستانەوە، بەم بۆنەیەوە، پرسە و سەرەخۆشیی پێشکەشی بنەماڵەی “عەزیز محەمەد” و ریزەکانی حیزبی شێوعی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێیخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شادبکا و سەبووریش بە بنەماڵە و دۆستان و گشت لایەک ببەخشێ.

عەلی قازی محەمەد
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
11 جۆزەردانی 2717
1 یوولای 2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>