پرسەنامەی نوێنەراتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان(PAK) بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوونی کوردپەروەر “ئامینە خانمی به‌هلوولیی”

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە ئاگاداریی گشت لایەک ڕادەگەیەنین کە بەیانی ئەمڕۆ “دایە ئامینە به‌هلوولیی” دایکی بەڕێز “کاک حوسێن یەزدانپەنا” سەرۆکیPAK و دایکی شەهیدان ره‌شید یه‌زدانپه‌نا(سمكۆ) و رێبه‌ری شه‌هیدی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی كوردستانPAK، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێ کردین.

دایە ئامینە وەک دایکی دو شەهیدی سەرفرازی گەلەکەمان و وەک دایکێکی شۆڕشگێڕ بۆ نەتەوەکەی هەموو کات تێکۆشا بۆ پێ‌گەیاندنی ڕۆڵە ئازاکانی لە ڕێگای سەربەرزیی گەلەکەیان و خەبات بۆ ئازادیی نیشتیمانەکەیان و یەکێک بو لە خاتوونە مەزن و هەڵکەوتووەکانی کوردستان.
دایە ئامینە نموونەی ئافرەتێکی ماندوونەناس و تێکۆشەر بوو بۆ بنەماڵەکەی و دایکێکی کوردپەروەر بوو بۆ وڵاتەکەی.
ئاواتی هەرە بەرزی دایە ئامینە سەربەخۆیی گەلەکەی بوو و هەر لەو ڕێگایەش دابوو کە دو ڕۆڵەی ئازیزی پێشکەشی نیشتیمانەکەی کرد.
هر بۆیە بەڵێنی پێ دەدەین کە هەموومان بۆ وەدیهاتنی ئاواتە پیرۆزەکەی دایە ئامینە تا دوا هەناسە تێبکۆشین و سەرفرازیی گەلەکەمان وەپێش هەموو خواستێک بدەین.

لێرەوە هاخەمی و پرسەی بە ناوی خۆم و سەرجەم ڕیزەکانی نوێنەرایەتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK ئاڕاستەی بنەماڵەی جەنابی کاک حوسێن یەزدانپەنا، و بنەماڵەی به‌هلوولیی و سەرجەم کەس و کاری خوالێخۆشبوو دەکەین و هیوای سەبووریان بۆ دەخوازین.
هەروها سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ لەدەست‌دانی دایکێکی وەها دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر.
لە خودای دڵۆڤان داواکارین ڕووحی بەرزی دایە ئامینە لەتەنیشت کوڕە شەهیدەکانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
ئەفشار ئەقدەسی
بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
19ی به‌فرانباری ساڵی 2720ی کوردی
8ی ژانویه‌ی ساڵی 2021ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *