په‌یامی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی سه‌رۆكی PAK

به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم پێشكه‌شی موسوڵمانانی كوردستان به‌ گشتیی و حاجیان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م. پیرۆزبایی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ گشت پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م. هاوكات هاوبه‌شی خه‌می هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی شه‌ریفی كوردم كه‌ له‌م جه‌ژنه‌دا، جێگای ئازیزێكیان خاڵییه‌. ئاواته‌خوازم، جه‌ژنی قوربان ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ بێ بۆ تووڕدانی رق و قین له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان و به‌هێز بوونی گیانی برایه‌تی و هاوچاره‌نووسیی.

نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قوربانیی ته‌رتیباتی سیاسیی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وانه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كام به‌شێك له‌ نیشتمانه‌كه‌مانیان پێوه‌ لكێندراوه‌. قوربانییه‌كی به‌رده‌وامی بنده‌ستی و نه‌بوونی سه‌روه‌ریی سیاسیی و بێده‌وڵه‌تییه‌.
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كاتێكدا جه‌ژن ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئاكامی سیاسه‌ته‌كانی تاران و په‌ره‌سه‌ندیی قه‌یرانه‌كانی له‌ گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌، سفره‌ و خوانیان زیاتر له‌ جاران به‌تاڵ و هه‌ژارانه‌یه‌.
بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ خۆ له‌ داننان به‌ مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ده‌بوێرن و وه‌ڵامی كورد به‌ ئاگر و ئاسن ده‌ده‌نه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ مافی خۆی ده‌زانێ، له‌ هه‌ر گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ سه‌روه‌ریی سیاسیی (حاكمییه‌ت) و هێز و توانای مه‌كینه‌ی سه‌ركوت و داگیركه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ لاواز بكا، پێشوازیی بكا.
هیوادارین به‌و گه‌مارۆیانه‌ی له‌ سه‌ر تاران دانراون؛ هه‌روه‌ها به‌ دانانی گه‌مارۆ له‌ سه‌رسیسته‌م و ته‌كنۆلۆژیای سایبه‌ری ده‌وڵه‌ت، تاران و مه‌كینه‌ی سه‌ركوت و زه‌بر و زه‌نگی به‌ جۆرێك لاواز بنن، كه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌لوومه‌رجی راماڵینی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان و كۆتایی هێنان به‌ حاكمییه‌تی تاران له‌ سه‌ر كوردستانی بۆ هه‌ڵكه‌وێ و كۆتایی به‌ كاروانی قوربانییه‌كانی كورد له‌ بنده‌ستی تاراندا بێ.

حسین یه‌زدانپه‌نا
29گه‌لاوێژی 2718
20 ئاگۆستی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>