په‌یامی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی سه‌رۆكیPAK .( نه‌ته‌وه‌ی كورد قوربانییه‌كی به‌رده‌وامی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌)

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤان به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم پێشكه‌شی موسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌م. پیرۆزبایی پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ گشت پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م.

هاوكات خۆم به‌ به‌شداری خه‌م و داخی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی شه‌ریفی نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌زانم كه‌ جێگای ئازیزێكیان به‌ هه‌ر هۆیه‌ك له‌م جه‌ژنه‌دا خاڵییه‌. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قوربانیی ته‌رتیباتی سیاسیی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وانه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كام به‌شێك له‌ نیشتمانه‌كه‌مانیان پێوه‌ لكێندراوه‌. قوربانییه‌كی به‌رده‌وامی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی سیاسییه‌. رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كاتێكدا پێده‌نێنه‌ جه‌ژنه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی سیاسه‌ته‌كانی تاران، سفره‌ و خوانیان زیاتر له‌ جاران به‌تاڵ و هه‌ژارانه‌یه‌. بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه‌ تاهه‌نووكه‌ داگیركردنی كوردستان و زه‌بروزه‌نگ دژی كورد، یه‌كێ له‌ پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی بووه‌، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ مافی خۆی ده‌زانێ له‌ هه‌ر گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ سه‌روه‌ریی سیاسیی و هێز و توانای مه‌كینه‌ی سه‌ركوت و داگیركه‌رییه‌كه‌ی لاواز بكا، پێشوازیی بكا.هیوادارین مه‌كینه‌ی سه‌ركوت و زه‌بر و زه‌نگی تاران به‌ جۆرێك لاواز ببێ، كه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌لوومه‌رجی راماڵینی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان و كۆتایی هێنان به‌ حاكمییه‌تی ئێران له‌ سه‌ر كوردستانی بۆ هه‌ڵكه‌وێ و كۆتایی به‌ كاروانی قوربانییه‌كانی كورد له‌ بنده‌ستی تاراندا بێ.

حسین یه‌زدانپه‌نا

19ی گه‌لاوێژی 2719ك

10ی ئاگۆستی 2019 ز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *