پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی PAK به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووریی

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤان

راخوشینی ئه‌ستێره‌ی به‌شه‌وقی ئاسمانی هونه‌ری كوردیی،”ئیسماعیل سابووریی”، خه‌سارێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیی كوردستان و ئۆگرانی كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌یی.
مۆسیقا و به‌یت و حه‌یران و لاوك و مه‌قامات و گۆرانیی كوردیی، له‌ توخمه‌ گرینگه‌كانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانن و به‌ درێژایی مێژوویه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌، زبانی كوردییان له‌ هه‌ناوی خۆیاندا پاراستووه‌ و به‌رده‌وامییان پێداوه‌.

هه‌روه‌ها تراژیدیا و حه‌ماسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد، له‌ رێگای ئه‌وانه‌وه‌، نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ گوێزراونه‌ته‌وه‌.
هونه‌رمه‌ند، ئیسماعیل سابووریی، له‌ ریزی ئه‌و كاروانه‌دا بوو كه‌ به‌ چه‌كی هونه‌ر و سۆزی ده‌نگ و هێزی وشه‌، پارێزگاری له‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن. یادی ئه‌و له‌ گه‌ڵ ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی، له‌ دڵی رۆڵه‌كانی كوردستاندا، به‌ نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه‌.
سه‌رۆخۆشی له‌ خۆمان، له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌ كۆمه‌ڵگای هونه‌ریی كوردستان و سه‌رجه‌م كورده‌واریی ده‌كه‌م.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، دوور له‌ زێد و ماڵباتی خۆی، سه‌ری ناوه‌ته‌وه‌، نوێنه‌رایه‌تی پاڕتی ئازادیی كوردستان له‌ سلێمانی، ئه‌ركدار ده‌كه‌م بۆ خۆ به‌خاوه‌نكردن و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی گشت خه‌رج و تێچووه‌كانی به‌خاكسپاردن، پرسه‌دانان و هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سوكاری.
رۆحی شاد و جێگای به‌هه‌شت بێ.

حسین یه‌زدانپه‌نا
27 جۆزەردانی 2719 کوردی
17 ی ژووئەنی 2019 زایینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *