په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی PAK بۆ بنه‌ماڵه‌ی كورد پوور

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌و دلۆڤان

خوشك و برایانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی كوردپوور

كۆچی دوایی كاك حوسه‌ینی كورد پوور، گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سایه‌تی ناسراو و خۆشه‌ویستی بۆكان و ناوچه‌كه‌، دڵته‌نگ و خه‌فه‌تباری كردین.

كاك حوسه‌ینی كوردپوور هه‌ر له‌ هه‌ڕه‌تی لاوییه‌وه‌ به‌ هۆی ده‌وری خوالێخۆشبوو كاك محه‌مه‌ ره‌سووڵی باوكی‌ له‌ كۆماری كوردستان و چه‌رمه‌سه‌رێی پاش داگیركرانی كومار و زیندانی كرانی و دواتریش له‌ چوارده‌یه‌ی رابردوودا به‌ هۆی تێكۆشان و ملنه‌دانی برا به‌ڕێزه‌كانی به‌ دوژمنی داگیركه‌ر، بار و دۆخێكی قورس و گرانی له‌ ژیاندا به‌ڕێكرد. به‌ڵام جێگای شانازیی بوو كه‌ هه‌رگیز له‌ حاست دوژمنانی كورددا، به‌چۆكدا نه‌هات و سه‌ری به‌ به‌رزی مایه‌وه‌.
به‌مبۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌وسه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م و خۆمان به‌ شه‌ریكی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خوای گه‌وره‌ داوا كارین كاك حوسه‌ینی ره‌حمه‌تی به‌ به‌هه‌شتی نه‌مریی شاد بكا و سه‌بر وئۆقره‌ش به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

حسین یه‌زدانپه‌نا

29ی ره‌شه‌مه‌ی2719 ك

19ی مارسی 2020 ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *