
له حكومی جیهادی خومه‌ینی دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 40 ساڵ تێپه‌ڕی. له ده‌رچوونی ئه‌و فه‌رمانه‌وه هه‌تا ئێستا، شه‌ڕی تاران دژی كورد، به شێوه و ئامرازی جیاواز و له ئاستی جۆراوجۆردا، درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و جیهاده‌ی خومه‌ینی دژی كورد رایگه‌یاند و ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه تاران له دژی كوردی ده‌كا، دابڕاو نه‌بوو و نییه له مێژووی پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و نه‌ته‌وه‌ی كورد،كه پێوه‌ندیی نێوان داگیركه‌ر و داگیركراوه.
ئه‌وه‌ی له ٤٠ ساڵ پێشوودا دژی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه رووی داوه، به‌رده‌وامیی ئامانج و سیاسه‌ت و ره‌فتاری دوژمنكارانه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێران بووه له 5 سه‌ده‌ی پێشوودا. ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه كێشه‌ی كورد ته‌نیا له گه‌ڵ سیسته‌می سیاسیی نییه له ئێران‌دا، به‌ڵكوو، بنه‌ڕه‌تیتر له‌وه، له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێرانه. بۆیه هه‌تا سه‌روه‌ریی ئێران له سه‌ر كوردستان به‌رده‌وام بێ، ئاڵووگۆڕی كورسی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسیی نێوان ئه‌م تاقم و ئه‌و تاقمی نه‌ته‌وه‌ی حاكم و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، چاره‌نووسی كورد ناگۆڕێ و ناتوانێ ماف و ئازادی و ئاسایش و ئۆقره بۆ كورد وه‌دیی بێنێ. ئێستا كه هاوكات له گه‌ڵ ٤٠هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی فه‌رمانی قڕ كردنی كورد له لایان تارانه‌وه، رێژیمی ئێران كه‌وتووه‌ته دۆخێكه‌وه ئه‌گه‌ری شكست یان رمان و له ناوچوونی له هه‌ر كاتێكی دیكه به‌هێزتره، ره‌وت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس، له حه‌ولی ئه‌وه‌دان كه هاوكات له گه‌ڵ حه‌ولدان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌تی ئێران، بپارێزن و رێ له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بگرن. له‌م نێوه‌دا به داخه‌وه، هێندێك له حیزب و لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش، ستراتیژیی و هاوپه‌یمانیی سیاسیی خۆیان به ته‌رزێك داڕشتووه كه ئه‌و ره‌وت و ستراتیژییه به‌هێز ده‌كه‌ن. رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ به وریاییه‌وه له‌م دۆخه بڕوانن و رێگا نه‌ده‌ن به ناوی سیسته‌می دێموكرات و سێكۆلار و دروشمی له‌مجۆره، پێگه و هێز و وزه‌یان بخرێته خزمه‌ت مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌ك كه له سه‌ر بنه‌مای تواندنه‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه نهفارسهكانی دیكه، بنیات نراوه. گه‌یشتنی كورد به ئازادیی، دێموكراسی، دادپه‌روه‌ری، پێشكه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریی، ته‌نیا به وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی سیاسیی و ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی وه‌دیی دێت. پارتی ئازادیی كوردستان، به پشت به‌ستن به هاونیشتمانیانی تینووی ئازادیی و له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، تێده‌كۆشێ هه‌موو فاكته‌ره سیاسی و سه‌ربازییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بخاته، خزمه‌ت، به‌كارهێنان و قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ راماڵینی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ئێران له كوردستان و وه‌دیهاتنی هه‌لومه‌رجێك كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له رێفراندۆمێكی گشتیی ئازاد دا، له رێگای سنووقهكانی ده‌نگه‌وه، چاره‌نووسیی سیاسیی كوردستان، دیاریی بكه‌ن. له هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆدا، پارتی ئازادیی كوردستان، رێگای سه‌ربه‌خۆیی و كۆتاییهێنانی به سه‌روه‌ریی تاران، ده‌گرێته به‌ر. له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌و ٤٠ ساڵه‌دا، به‌ره‌نگاری و به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه‌ی پڕ فیداكاری و قوربانییدانی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئاست و شێوازی جیاوازدا، رووكاری دیكه‌ی، مێژووی چڵ ساڵی پێشووه، به‌ڵام، ئاڵقه‌ی لاواز و نه‌بووی ئه‌و خه‌باته پڕ شانازییه، به‌ره‌یه‌كی كوردستانی یه‌كگرتووی سیاسی- سه‌ربازیی بووه. پارتی ئازادیی كوردستان كه له سێ ده‌یه‌ی ئه‌و خه‌بات و به‌ره‌نگارییه‌دا، به‌شدار و خاوه‌ن ده‌ور و ئاڵاهه‌ڵگری دیسكۆرسی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی بووه، باوه‌ڕی قووڵی به پێویستیی یه‌كخستنی تواناكانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی كوردستانی تۆكمه هه‌یه. به‌ره‌یه‌ك كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ وه‌دیهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی رێبه‌رایه‌تی بكا، سوپای میللی كوردستان دابمه‌زرێنێ، دیپلۆماسیی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رێ، راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی رێكبخا، ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بنیاتبنێ،مه‌جلیسی یاسادانان دابمهرێنێ و كاتی خۆیدا حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كاتی وه‌ك جێگره‌وه‌ی حاكمیه‌تی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر، پێكبێنێ.
حسین یه‌زدانپه‌نا
سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان
28ی گه‌ڵاوێژی 2719 ك
19ی ئووتی 2019 ز
وەڵامێک بنووسە