په‌یامی سه‌رۆكی PAK به‌ بۆنه‌ی شه‌هید بوونی 4 رۆڵه‌ی ژینگه‌ پارێزی كورد

به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
سه‌روه‌ریی 100 ساڵه‌ی تاران له‌ سه‌ر كوردستان ، نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ڵكوو بۆ خاك و ژینگه‌كه‌شی پڕ كاره‌سات و نه‌هامه‌تی بووه‌.
ئه‌مڕۆ چوار رۆڵه‌ی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان وێڕای سه‌دان داربه‌ڕووی نیشتمان له‌ مه‌ریوان بوونه‌ وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ژیانی پڕ تراژیدیای كورد.

تاران پیلانگێڕ و به‌رپرسیاری راسته‌وخۆی سووتان و شه‌هید بوونی ٤ ژینگه‌پارێزه‌گه‌ی مه‌ریوانه‌. خوێنی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئازاری خاك و برینی داربه‌ڕووه‌كان، له‌ بیر ناكرێن و بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه‌.
هه‌تا كاتێ حوكم و سه‌روه‌ریی ئێران له‌ سه‌ر كوردستان باقی بێ، مه‌ینه‌ت و خوێن و خه‌می مرۆڤی كورد، كۆتایی نایه‌ت. ته‌نیا به‌ راماڵینی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران و كۆتاییهێنان به‌ حاكمییه‌تی تاران له‌ كوردستان و پێكهێنانی كیانێكی سیاسیی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، ئاسایش و ئه‌منیه‌ت بۆ تاك و كۆی كورد، دابین ده‌بێ.
سڵاو له‌ شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی كوردستان. سه‌ره‌خۆشیی بێ له‌ خاك و خه‌ڵكی نیشتمانی زامدار.

حسین یه‌زدانپه‌نا
3ی خه‌رمانانی 2718
25ی ئووتی2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>