په‌یامی سه‌رۆكی PAK بۆ خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی لۆردگان

سڵاو له رۆڵه‌كانی شیرعهلیمردان خان كه له حاست تاوانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران بۆ گیرۆده‌كردنی دانیشتوانی ئاوایی چنارمهحمودی لۆردگان به ڤایرۆسی HIV بێده‌نگ نه‌بوون و له دژی ئه‌و بێدادییه، راپه‌ڕیون.
سڵاو له نه‌وه‌كانی سه‌ردار بی بی مه‌ریه‌م كه به هێرش و ده‌سڕێژی چه‌كداره داگیركه‌ره‌كانی به‌ر فه‌رمانی تاران كۆڵیان نه‌دا، بهگژاندا چوون و ده‌نگی ره‌وایان گه‌یشته هه‌موو نیشتمانی داگیركراومان و ناوچه‌كه و جیهان. سڵاو له یه‌كه‌م شه‌هیدی راپه‌ڕین غه‌ریب مووسه‌وی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لایان تارانه‌وه دژ به خوشك و برایانمان له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كرێت، درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌ت و تاوان و جینایه‌ته كه ره‌زاشا و حه‌مه‌ره‌زاشای كوڕی دژی باووكاڵمان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی لوڕ و به‌ختیاری كردیان. كۆماری ئیسلامی هه‌مان ده‌وڵه‌تی بێگانه‌ی فارس و داگیركه‌ره و ئامانج، هه‌مان پڕۆژه‌ی ئاسمیلاسیۆن و تواندنه‌وه‌ی گشت قه‌وم و تیره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
ئه‌مڕۆ دڵی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له خۆراسانه‌وه بگره تا مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی سمكۆی مه‌زن و موكریان و ئه‌رده‌لان و كرماشان و ئیلام، له گه‌ڵ خوشك و برایانیان له لوردگانه. هاوكات دڵی پێشمه‌رگه‌كانی له‌شكری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له گه‌ڵ رۆڵه‌كانی راپه‌ڕیوی لوردگانه و پشتیوانیی پارتی ئازادیی كوردستانیان له گه‌ڵه.
كاتی ئه‌وه هاتووه كه رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه گه‌وره‌كه‌مان و نیشتمانه به‌رینه‌كه‌مان له ماكۆوه هه‌تا یاسووج، بۆ راماڵینی هێزه داگیركه‌ره‌كانی ئێران و گه‌یشتن به سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی، پشت به پشتی یه‌كه‌وه بده‌ن. هیوادارم بوێری و دلێریی سه‌ردارانی مێژوویی ناوچه‌كه بیبی مه‌ریه‌م و عه‌لیمه‌ردان خانه‌كانی چههارلهنگ و بیراوه‌ند و قه‌ده‌مخێر، ئیلههمبهخشی رۆڵه‌كانی لوڕ و به‌ختیاریی بن بۆ راسان دژ به تاران و هێزه‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران.

حسین یه‌زدانپه‌نا
سه‌رۆكی PAK
13ی ره‌زبه‌ری2719 ك
5ی ئۆكتۆبری 2019 ز
#کهگیلویه_بویراحمد
#یاسوج
#دوگنبدان
#دهدشت
#لیکک
#چرام
#لنده
#دیشموک
#سرفاریاب
#سی‌سخت
#چیتاب
#گرابسفلی
#سرفاریاب
#کهگیلویه #بویراحمد
#یاسوج
#دوگنبدان
#دهدشت
#لیکک
#چرام
#لنده
#دیشموک
#سرفاریاب
#سی‌سخت
#چیتاب
#گراب_سفلی
#سرفاریاب #گچساران #به‌منی #دنا #مارگون #باشت #سوق
وەڵامێک بنووسە