په‌یامی سه‌رۆكیPAK به بۆنه‌ی سیهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی باشووری نیشتمان

ئه‌مڕۆ 15ی ره‌شه‌مه‌ی2720ی كوردی، رێكه‌وتی 5ی مارسی 2021زایینی، 30 ساڵی ته‌واو به سه‌ر راپه‌ڕینی مێژوویی باشووری نیشتمان و راماڵینی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێڕاق، تێپه‌ڕ بوو. به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و راپه‌ڕینه، كۆتایی به سه‌روه‌ریی ره‌های ده‌وڵه‌تی عێڕاق له سه‌ر باشووری كوردستان هات و رێگایه‌ك له سه‌ر كورد كرایه‌وه كه قه‌واره و كیانێكی سیاسیی دابمه‌زرێنێ و ببێته ئاكتۆرێكی سیاسیی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی. بێجگه‌له‌وه‌ش ئه‌م كیانه بووه قووڵاییه‌كی ستراتیژیك بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی نیشتمان و كاریگه‌ریی گرینگی له سه‌ر پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانا.
ئه‌م كیانهو سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له گه‌ڵ قه‌یرانه ناوخۆیی و داسه‌پاوه ده‌ره‌كییه‌كاندا مله‌ی كردووه و هه‌تا گه‌یشتن به وڵات و سیسته‌مێكی دڵخوازو دابینكردنی به‌خته‌وه‌ریی بۆ گه‌له‌كه‌ی، رێگایه‌كی دژواری له‌به‌ره، به‌ڵام له چاو ده‌وڵه‌تانی فارس و تورك و عه‌ره‌بی دراوسێی كه سه‌ده‌یه‌ك له دامه‌زراندن و گه‌وره‌كردنیان له لایان زلهێزه‌كانه‌وه تێده‌په‌ڕێ،به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، له پێشتره.هه‌ر بۆیه بۆ نه‌ته‌وه‌ی دابه‌شكراو و داگیركراو و بێده‌وڵه‌تی كورد، خراپترین ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیی سیاسیی، سه‌ت قاتی “دێموكراسیی” ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر، به بایه‌ختره .
به‌م خوێندنه‌وه و روانگه‌یه‌وه بوو كه پارتی ئازادیی كوردستان هه‌رگیز له پشتیوانیی كردنی ئه‌م كیان و حوكمڕانییه، دوو دڵ نه‌بوو و له دوو قۆناغی مه‌ترسیدار و پڕ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ك هێرشی داعش و په‌لاماری سپاكانی تاران و به‌غدا بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و كۆتاییهێنان به هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بگره گیانبازیی و ریسك، خۆی نه‌بوارد.
له یادی ئه‌و راپه‌ڕینه پڕشكۆیه‌دا، سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و گه‌له‌ی كۆت وبه‌ندی كۆیله‌یی نه‌ته‌وه‌یی له خۆی داماڵی و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی گیانیان له‌و پێناوه‌دا به‌خت كرد و ئه‌وانه‌ی په‌یام و ئامانج و ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین به پیرۆزیی ده‌هێڵنه‌وه.
شەكاوه بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان
پیرۆز بێ، یادی راپه‌ڕین و رادانی داگیركه‌ر له باشووری نیشتمان
حسین یه‌زدانپه‌نا
15ی ره‌شه‌مه‌ی2720ك
5ی مارسی2021ز
وەڵامێک بنووسە