په‌یامی سه‌رۆكیPAK و فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 33 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ودلۆڤان
ئه‌مڕۆ پاش 33ساڵ له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، برینی ئه‌و كاره‌ساته ‌ئه‌وه‌نده‌ قووڵه‌‌كه‌ تێپه‌ڕینی وه‌رز و ساڵه‌كان، ساڕێژی ناكا. نه‌‌ساڵوه‌گه‌ڕگرتن،نه‌‌ قه‌ره‌بوو‌ی مادی، نه‌گریان و مه‌زڵووم نومایی و نه‌ تراویلكه‌ی دێموكراسیی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان، چاری ئه‌م برینه‌ ناكه‌ن و ده‌سته‌به‌ری دووپات نه‌بوونه‌ی نیین‌.

رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستانیانی نیشتمانپارێز له‌ هه‌موو پارچه‌كانی وڵاته‌ دابه‌شكراوه‌كه‌مان،‌ پێویسته‌ له‌و راستییه‌ تێبگه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بۆ به‌غدا ره‌خساند ئه‌و تاوانه‌ بخوڵقێنی و به‌هه‌مان شێوه‌ رێگای بۆ تاران و ئانكارا و دیمه‌شق ته‌خت كردووه‌ كۆمه‌ڵكووژی دژی كورد ئه‌نجام بده‌ن، نه‌بوونی سه‌روه‌ریی سیاسیی و بێده‌وڵه‌تیی كورد بووه‌. به‌هه‌مان ده‌ستوور هه‌ر ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان، تاكه‌ ده‌سته‌به‌ری روونه‌دانه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌وجۆره‌یه‌. هه‌تا هه‌ر داگیركه‌رێكی فارس و تورك و عاره‌ب، له‌ سه‌ر كوردستان و نه‌ته‌وی كورد خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وسه‌روه‌ریی بن، هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتار و ماڵوێرانی له دژی كورد له‌‌ ئارادا ده‌بێ.
بۆیه‌ تێكۆشانی هه‌ر تاك و گرووپ و پارت و پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی كوردستان، كاتێ ده‌توانێ پیرۆز و پێویست و به‌به‌رهه‌م بێ كه‌ له‌ پێناو هه‌ڵگرتنی سه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ له‌سه‌ر كوردستان و گه‌یشتن به‌ ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێ.
به‌ هیوای وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌، سه‌ری رێز له‌ حاست شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا داده‌نه‌وێنم.

حسین یه‌زدانپه‌نا

26ی ره‌شه‌مه‌ی2720ك
16ی مارسی 2721ز

 

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *