پێشوازیی له‌ شاندی «ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات»

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی خاکەلێوەی 2721 کوردی، رێکەوتی ٥ی ئاپریلی 2021زایینی، بەڕێز حوسێن یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی فەرماندەیی و ھەروەھا بەرپرسانی پارتی ئازادیی کوردستان، لە شەڕگەی نەبەردی مێژوویی پردێ،

پێشوازییان کرد لە شاندێکی «ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات» بە سەرۆکایەتی «کاژاڵ دەروێش» و ئەندامەتیی خاتوو شیرین زەکی جوندی و خاتوو چیمەن نەقشبەندیی.
لەم سەردانەدا، شاندی رەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، ئامانج و بابەتە جێی بایەخەکانی خۆیان بۆ خانه‌خوێ، روون کردەوە.
شاندی رەوەندی کورد لەدەرەوەی وڵات، لە نزیکەوە، چاویان بەیەکە لەشکاننەھاتووەکانی سپامان، سپای میللیی کوردستان کەوت و سەرسامی خۆیان لە دەوری ئەم سپایە لە بەرەنگاریی مێژوویی پردێ دا، دەربڕی.
سپای میللیی کوردستان
یەکەی راگەیاندن
١٦ی خاکەلێوەی٢٧٢١ک
٥ی ئاۆریلی ٢٠٢١ز
@PAK-EU
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *