پێشوازی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK لە شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی2019/5/13 لە شاری هەولێر رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان پێشوازیان لە شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد کە پێک هاتبوون لە بەرێزان: هەڤاڵ واحێد ئەحمدی جێگری سکرتیر و یاوەرانی

ئالاعەزیزی و هیمن قادری ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری ، وەهەروەها شاندی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK پێکهاتبوون لە هەژار وەلیزادە
گۆران یەزدانپەنا و ئەدیب خالدیان ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری لەو دیدارەدا باس لە هەوڵ و هەڵگرتنەوەی هەنگاو بۆ بەستنی کۆنفرانسی دووهەمی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەتر کۆنفراسی چوارەمی لاوانی چوارپارچە کرا و بیرورا لەو پێوەندیەدا گۆرایەوە.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن

24ی گوڵانی 2719 کوردی
14 مەی 2019 زاینیی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *