پێشوازی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاندێکی کەجەکە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 24ـ11ـ2018 ، لەشاری هەولێر شاندێکی کۆما جڤاکێن کوردستان kck کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر حسێن نوێنەری kck لە باشوری کوردستان و هەڤاڵ مەروان ئەندامی پێوەندییەکان ، سەردانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK یان کرد و لەلایان هەڤاڵان خەلیل نادری وتەبێژی pak و ڕێباز شەریفی بەرپرسی ئاسایش و پاراستنی pak بەگەرمی پێشوازی کران.

لەودیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و پارچەکانی کوردستان ، ڕووداو و ئەگەر و پێشهاتەکان ، دەرفەت و مەترسییەکانی سەرکوردان و پێوەندی نێوان حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئەرکەکانیان کرا.
هەروەها باس لەسەر گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجەلان و ڕێگانەدان بە چاوپێکەوتنی ، دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ، ناوهێنانی سێ سەرکردەی پەکەکە و خرانە لیستی تیرۆر لە لایان ئامریکاوە…تەوەرەکانی دیکەی باسەکانی دیدارەکە بوون.
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان، پشتیوانی خۆی لە تێکۆشان و خەباتی ڕەوای ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان و بزووتنەوەکەی لەهەموو بەشەکانی کوردستان دەربڕی و یەکێتی و یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی هێزەسیاسیەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بە مەرجی سەرکەوتن و پاراستنی دەسکەوتەکان زانی و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری و هاوهەڵوێستی دەربڕی لە پێوەندی بە ئیدانەکردنی هەموو ئەو سیاسەت و سات و سەودا و پیلانگێڕی و هێرشانەی هەن لە دژی ڕۆڵەکانی کورد و بزووتنەوەکەی بەگشتی.

پارتی ئازادیی کوردستان
پێوەندییە گشتیەکان
25 نۆڤامبری 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>