پێشوازی پارتی ئازادیی کوردستان PAK لە پارتی دێمۆکراتی کوردی لە سووریا (البارتي)

کاتژمێر 2 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە، 15 رەشەممەی 2718، بەرانبەر بە 6 مارس 2019، لە شاری هەولێر پارتی ئازادیی کوردستان_PAK پێشوازیان لە شاندێکی پارتی دێمۆکراتی کوردی لە سووریا (البارتي)کرد کە پێک هاتبوون لە بەرێزان: عەبدول رەحمان حەبەش ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرێوەبەری هەیئەتی دیپلۆماسی، خاتوو سەکینە حەسەن و بەرێز عەباس حەسەن ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و حەمید سینۆ ئەندامی مەکتەبی پێوەندیەکانیان ،هەروەتر شاندی پێشوازی کاری PAK پێکهاتبوون لە هەڤاڵان خەلیل نادری وتەبێژی سیاسی ، هەژار وەلیزادە بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK لە شاری هەولێر و گۆران یەزدانپەنا ئەندامی پێوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان.

لەو دیدارەدا دەرفەت و لەمپەرکانی بەر دەم خەباتی نەتەوەی کورد لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان باس کرا و تیشک خرایە سەر یەکریزی و تەبای زیاتری پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. جێی ئاماژەیە باسی مافی دیاری کردنی چارەنووس وەک سەرەکی ترین خاڵی هاوبەشی نێوان حیزب و لاینە‌ سیاسیەکان باس کرا کە دەتوانێ هەوێنی لێک تێگەیشتن و یەکخستنی ناو ماڵی کورد بێ لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

لە کۆتای دانیشتنەکەدا جەخت کرایەە لە پەیوەندی بەردەوامی هەر دوو پارتەکە لەسەر بابەتە نەتەوەی و سیاسیە کانی کوردستان و ناوچەکە.

کومیتەی راگەیاندن
پارتی ئازادیی کوردستان_PAK
16 رەشەممەی 2718
7 مارسی 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *