پێشوازی گروپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان لە یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 18/9/2016بەرانبەر بە (28خەرمانان2716)کوردی، لەشاری هەولێر گروپی کاری لاوان و قوتابیانی pak پێشوازیان کرد لە شاندێکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە پێک هاتبوون لە بەرێزان جەلال رەوانگەرد سکرتێری یەکێتی لاوان و ئاویەرشێخی ئەندامی بەرێوەبەری ی ل ک ا.

لەو دیدارەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند باسی بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان وناوچەکە بەگشتی وپێوەندی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کرا.
جێی ئاماژەیە بەرێز کەیهان دەروێشی بەنوێنەرایەتی گروپی Defend kurdistan بەشداری ئەو چاوپێکەوتنە بوو.
شاندی گروپی کاری لاوان و قوتابیانی pak پێکهاتبوون لە هەڤاڵان شیراز نادری بەرپرسی لاوانیPAKو رێباز شەریفی بەرپرسی پەیوەندیەکانی لاوانیPAK.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکە پێداگری لەسەر درێژە دانی پێوەندی دۆستانەی هەردوو رێکخراو و هاوئاهەنگی و هەوڵدان بۆکاری پێکەوەیی هەموو رێکخراوەکانی لاوان تەوەرێکی دیدارەبوون.
گروپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان.
29خەرمانانی2716کوردی
19سێتامبری2016زاینی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *