
🔷پیرۆز بێ رۆژی جیھانیی ژن؛ له ژنانی نیشتمان
به ناوی خوای گه‌وره‌و دلۆڤان
ژنی كورد له كۆنەوە ده‌ورێكی دیاری له خێزان و كۆمه‌ڵگادا گیڕاوه.هاوكات له پێگه‌ی دایكایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و تەوەری خێزان، رۆڵی گرینگی له پاراستنی زمان و ناسنامه و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خه‌مڵین و گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی كورد و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی فارسیفیكاسیۆن و ئاسمیلاسیۆن دا هه‌بووه.
كوردهواری هه‌رگیز كۆمه‌ڵگایه‌كی دژه ژن نه‌بووه و له چاو كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ور و پشتی، به راده‌یه‌كی زۆر رێز و ماف و ئازادیی ژنی تێدا بووه.
زیاتر لە ٤٠ ساڵه تاران، له پاڵ له‌شكركێشی و كوشتار و تاڵانی رۆژهه‌ڵات، کەسایەتی و پێگه و رۆڵی ژنی كوردی له ره‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه به ئامراز و كه‌ره‌سته‌ی فرەچەشن،كردوه‌ته ئامانجی لێدان و وههڵتهكاندن و سووک کردن؛ تا له‌و رێگایه‌وه شكۆ و كه‌سایه‌تی ژنی كورد بشكێت و شیرازه‌ی خێزان بترازێ و دواتر كۆمه‌ڵگای كوردی و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌كه‌ی له گه‌ڵ قه‌یران و له‌مپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وڕوو بكا. بۆیه به‌شێكی زۆر له‌و كێشه و دیاردانه‌ی به‌رۆكی ژن و كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه، ئاكامی پیلان و سیاسه‌ت و یاسا داسه‌پاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری فارسە به سه‌ر خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ماندا. له لایه‌كی دیكه‌وه، لاف و دروشمی بریقه‌دار و كرداری پێچه‌وانه‌ی هێندێك تاقم و گرووپی خۆماڵی له مه‌ڕ ژن،بایی خۆیان بۆ رۆڵ و پێگه‌ی ژن زیانبه‌خش بووه.
ژنی رۆژهه‌ڵات ده‌توانێ به خۆ رێكخستن و خۆ به‌هێز كردن و پاڵپشتیی پیاوانی دڵسۆز و مرۆڤ‌سالار و به هه‌ڵگرتنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤسالاریی ، فاكته‌رێكی كارا بێ بۆ پاك كردنه‌وه‌ی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌و قه‌یران و پۆخڵه‌واتانه‌ی تاران چاندوونی.
به‌و ئاواته‌وه،٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژن له ژنانی نیشتمانی داگیركراومان، له دایكان و هاوسه‌ران و كچان و خوشكانی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان و هه‌روه‌ها لە تهوارهكانی ئازادیی كوردستانTAK، پیرۆز ده‌كه‌م.
حسین یەزدانپەنا
18 ڕه‌شه‌مه‌ی 2720 كوردی
8ی مارسی2021 زایینی
وەڵامێک بنووسە