پەیامی رێبەری سەربەخۆیی رۆژھەڵاتی داگیرکراو بە بۆنەی مەرگی بەنیسەدر فەرماندەری داگیرکردنی کوردستان مرد؛ کورد زیندووە!

رۆژی رابردوو ئەولحەسەن بەنیسەدر، یەکەم سەرکۆماری،رێژیمی خومەینی، لە تەمەنی 88ساڵییدا،لە پاریس مرد.
تەکان و شەکانە سیاسییەکان و ململانێکانی دەسەڵات لە ناو سیستەمی حوکمڕانی کۆماری ئێسلامییدا، ئەولحەسەنی بەنیسەدری لە لووتکەی دەسەڵاتەوە هاویشتە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن. بەڵام بە نیسبەت کوردەوە، ئۆپۆزیسیۆنێک لە توخم و رەگەزی هەمان پارێزەران و بەڕێوەبەرانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران.
سەڕەڕای هەڵوێستەکانی پاش ئەو لێکترازانە لە گەڵ خومەینی و دارودەستەکەی و دەور و هەڵوێستی لەم رووداو ئەو بابەتی سیاسیی؛ بۆ ئێمەو خەڵکی کورستان،ناسنامەی بەنیسەدر،ئەو بڕیاربەدەست و فەرماندەیە بووە کە سپای دەوڵەتەکەی بۆ داگیرکردنی کوردستان دەنگداو فەرمانی پێکرد،پۆستاڵەکانیان دەرنەهێنن هەتاکوو کۆتایی بە رابوونی کوردستان دێنن.
بۆیە ئەمڕۆ هیچ کوردێکی شەرافەتمەند و خاوەن بەهاو دەربەستی کورد،رەحمەت بۆ ئەو تاوانبارەی دەوڵەتی فارس نانێرێ.بەڵام داخ و کەسەر هەڵدەکێشێ کە بریا مابا و رۆژی راماڵینی ئەو هێزانەی لە کوردستان دیتبا کە رۆژێک بە فەرمانی ئەو، هێڕشیان بۆ کوردستان هێناو داگیریان کرد.
بۆ ئەوەی کوردستان و کورد و خەبات و بەرەنگارییەکەی مانا و ناسنامەکەیان وەک خۆی بمێنێتەوە و شڵوێ نەبێ؛ رۆڵەکانی کوردستان هەرگیز نابێ رێگا بدەن سنووری تاوان و خەیانەت و جەنایەت دەگەڵ، بەرهەڵستیی و خەبات و قوربانییدان بشێوێ. رۆڵەکانی کوردستان نابێ لە تاوان و جەنایەتی ئەو کاربەدەستە سیاسیی و لەشکرییانەی ئێران خۆش بن کە لە رۆژگاری حوکم و دەسەڵاتیاندا، بڕیاردەر و فەرماندەر و ئەنجامدەری پەلامار وداگیرکردنی کوردستان و کوشتار و تێرۆری رۆڵەکانی بوون.
حسەین یەزدانپەنا
18ی رەزبەری2721ک
10ی ئۆکتۆبری2021ز
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *