پەیامی سەرەخۆشیی نوێنەرایەتیی ئۆروپای PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی سێ شەهیدی گۆڕ ونی کوردستان و دایە گەورەی هەڤاڵ خەلیل نادری

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پورە شیرین، خانمە بێوێنەکەی کانی‌سانان و دایکە جەرگ سووتاوەکەی فەرماندە حەمەڕەش، برایم و فەرەیدون، سێ کوڕە کوردپەروەر و مەردەکەی مەریوانمان پێگەیشت و لە ناخی دڵەوە تووشی خەم و پەژارەی کردین

لێرەوە پەیامی هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی نادری و گشت خزمان و دۆستان لە کانی سانان و مەریوان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
داستانی بێوێنەی خۆڕاگری و کۆڵنەدانی ئەو دایکە دڵ پڕ لە خەمە “عەوداڵ”ەی کوردستان بۆ هەمیشە لە مێژووی نەتەوە زووڵم لێکراوەکەمان دا تۆمار دەکرێ و نەوەکانی داهاتوو بە شانازیەوە لە وانەکانیان یادی لێدەکەن.

یادی ئەو کاتانەی پورە شیرین بۆخۆی و دڵە گەورەکەی سنوورە دەستکردەکانی دەبڕی و داگیرکەرانی لە بەرانبەر ئیرادە و بەهێزی خۆی بەچۆک دادەهێنا و سەردانی سەنگەرەکانی ئێمەی دەکرد و ببوە “باوانی” هەموو پێشمەرگەکان بەخێر و یادی هەموو کات لە دڵمان دا هەرمان.
بەمبۆنەیەوە بە ناوی خۆم و سەرجەم ڕیزەکانی نوێنەرایەتیی ئۆروپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK، دیسانیش پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی دایکی سێ شەهیدی گۆڕ ونی کوردستان و دایە گەورەی هەڤاڵ خەلیل نادری خۆشەویست و وتەبێژی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
ئەفشار ئەقدەسی
بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
3ی ڕەشەمەی ساڵی 2720ی کوردی
21ی فێورییەی ساڵی 2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *