پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکیPAK بەبۆنه‌ی کۆچی دوایی”خاتوو مەحبووبەی سەلیمی بابامیری”

بەداخ و کەسەری زۆرەوە ئەمڕۆ خاتوو مەحبووبە سەلیمی بابامیری،دایکی هەڤاڵی پێشمەگە کاک ناسر سوڵتانیی کۆچیی دوایی کرد.

بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کاک ناسر و گشت کەسوکار و ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم رەحمەتیی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئۆقرەش بە تازیەبارانی ببەخشێ.

حسین یەزدانپەنا
14ی رەزبەری2720ک
5ی ئۆکتۆبری2020ز

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *