پەیامی نوێنەرایەتیی ئۆروپایPAK بەبۆنەی ساڵی نوێی 2021ی زایینی

ساڵی نوێی2021 هات و ماڵئاوایی لە ساڵی2020 دەکەین.
ئەم ساڵیش خەڵکی کوردستان گەلێ ڕووداو و کارەساتی بەسەرداهات و نیشتمانەکەمان خوێنی زۆری لێ ڕژا. بە داخەوە ئەوساڵ پەتای کۆروناش بوو بە سەرباری نەهامەتیەکانی نەتەوەکەمان بە دەست داگیرکەرانەوە و ئازار و مەینەتیەکی گەورە بوو لەسەریان. هیوای سەبووری و ئارامی دەخوازم بۆ بنەماڵە داخدارەکان و زوو چاکبوونەوەی توشبووان.

لێرەوە سڵاو دەنێرم بۆ ڕووحی بەرزی شەهیدان و ورەو ئیرادەی زیندانیان و خۆڕاگرییان و بە هیوای ئازادییان.
سڵاو لە بەرخۆدان و تێکۆشانی نەتەوەکەمان و سڵاو لە ماندوونەناسیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سەنگەری بەرگری لە نەتەوەکەمان.
ئاواتەخوازین ساڵی تازە بۆ نەتەوەی کورد لێوانلێو بێت لە خۆشی و دەستکەوتی گەورەو لەم ساڵەدا کورد بتوانێ ئامانجی لەمێژینەی خۆی، سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوون بێنێتە دی.
هاوکات پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی کاک حسەین یەزدانپەنا سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی PAK وپێشمەرگە قارەمانەکانی سپای میللیی كوردستان و بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان و جیهان دەکەین. بەو هیوایەی لە ساڵی نوێدا سەرجەم ئاواتەکانمان بێتە دی.
هەروەها ڕێز و سپاس پێشکەشی سەرجەم ئەندامانی PAK لە ئۆروپا دەکەین کە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا چالاکانە بەشدارییان لە ڕاپەڕاندنی کاروباری حیزبیاندا کردووە و دەوری کاریگەرو دیاریان لە چالاکییەکان و خۆپیشاندانەکاندا بینیوە.
بەڕێزەوە
ئەفشار ئەقدەسی
بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
10ی به‌فرانباری 2720ی کوردی
30ی دێسامبری2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

 

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *