پەیامی نوێنەرایەتی ئورووپای PAK بەبۆنەی ساڵی نوێی 2020

ساڵی نوێی 2020 هات و ماڵاوایی لە ساڵی2019 دەکەین.
ئەم ساڵ خەڵکی کوردستان گەلێ ڕووداو و کارەساتی بەسەرداهات. نیشتمانەکەمان خوێنی زۆری لێ ڕژا، بۆیە سڵاو دەنێرم بۆ رۆحی بەرزی شەهیدان و ورەو ئیرادەی زیندانیان و خۆراگرییان بەرز دەنرخێنین و هیوای ئازادییان بۆ دەخوازین. هەروەها چاکبوونەوەی بریندارەکان بەئاوات دەخوازین.

سڵاو لە بەرخۆدان و تێکۆشانی نەتەوەکەمان و راپەڕینی خەزەڵوەر
ئاواتەخوازین ساڵی تازە بۆ نەتەوەی کورد لێواولێو بێت لە خۆشی و دەسکەوتی گەورە و لەم ساڵەدا کورد بتوانێ ئامانجی لەمێژینەی خۆی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون بێنێتە دی.
لێرەوە ، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی کاک حسەین یەزدانپەنا سەرۆک و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی PAK و هەموو پێشمەرگەی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان و جیهان دەکەین.بەو هیوایەی لە ساڵی نوێدا سەرجەم ئاواتەکانمان بێتە دی.
هەروەها لێرەوە رێز و سوپاس پێشکەشی سەرجەم ئەندامانی PAK لە ئورووپا دەکەین کە لە ماوەی یەکساڵی رابردوودا چالاکانە بەشدارییان لە ڕاپەڕاندنی کاروباری حیزبیاندا کردووە و دەوری کاریگەرو دیاریان لە چالاکییەکان و خۆپیشاندانەکاندا بینیوە.
بەڕێزەوە
ئەفشار ئەقدەسی
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپا
8ی به‌فرانباڕی 2719ی کوردی
29ی دیسامبری2019ی زایینی
www.pak-eu.com
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *