پەیامی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی 30 گوڵان 31 ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

بەڕێزان: سەرۆکی گشتی! و مەجلیسی گشتی ، و تێکڕای ئەندامانی پارتی ئازادیی كوردستان.
سڵاو ڕێزی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێ بێت.
تێکۆشەرانی ( پارتی ئازادیی كوردستان). بە نوێنەرایەتی گشت سەرکردایەتی و ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمان، بە بۆنە31ی ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتان. پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گشت ئێوەی خەباتگێڕو نیشتیمانپەروەر دەکەین.
هیواخوازین کە لە درێژەی خەبات و تێکۆشاندا، سەرکەوتنی زیاتر لە پێناو سەربەخۆیی بۆ نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان بە دەست بهێنن.
هەر لە ڕێگەی ئەم بروسکەی پیڕۆزباییەشدا، هیواخوازین کە پارتی ئازادیی و گشت پارتە ساسیەکانی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، لە هەوڵی دامەزراندنی بەرەیەکی بە پەلەی گشتی، لە بوارەکانی سیاسی و دیپڵۆماسی و پێشمەرگانە بن، بۆ هەر ئەگەر و ئاڵۆگۆڕێکی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی ئێستدا.
جارێکی دیکەش پیڕۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هەرشاد و سەرکەوتوو بن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
گووڵانی2722ی کوردی.
مای 2022ی زاینی
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *