پەیامی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە بۆنەی 30 گوڵان، 31 ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

بە ناوی کوردستانی گەورە
بەڕێز : سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
ئەندامان و هاوبیرانی پاک
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێرانە :
بە بۆنەی ڕۆژی 30 گولان، 31هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەریز کاک حسێن یەزدان پەنا و هەموو کادر و پێشمەرگەکانی پاک دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ گشت لایەک لە پێناو خزمەتی شێلگیرانە بە نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراومان دەخوازین،
هەروەها بە بیانووی ئەم بۆنەوە ، پێویستە ئاماژە بە گرینگی یەکریزی و کۆدەنگی سیاسی و ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد بکەین بە تایبەتی لەم بارودۆخە هەستیار وئاڵۆزەدا.پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لەمەڕهەوڵ دان و کارێ چڕ و پڕ بۆ یەکریزی ناو ماڵی کورد و کۆدەنگی سیاسی بەهاوکاری و یارمەتی هەموو لایەک و پێمان وایە بەرەی کوردستانی یان هەرچەشنە ئیتلافێک کە بتوانێ هێز و لایەنەکان لە دەوری پلاتفۆرمێکی کوردستانی کۆ بکاتەوە و سپای میلل کوردستان ببێتە بنەمایەک و بەرفراوان بکرێتەوە هەروەک برای بەرێزمان کاک حسێن یەزدان پەنا دەیان جار ئاماژەی بەو خاڵە گرینگە کردووە .
لە کۆتاییدا وێرای پیرۆزبایی وەرپاتە بە بۆنەی ٣١هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندی پارتی ئازادیی کوردستان و هزری سەربەخۆییخوازی ، هیوادارین بەهەست کردن بە بەرپرسیارەتی و رەساڵەتی مێژوویی سەرشانی هەموو لایەکمان ، هەوڵی لێک نزیکبوونەوە و کاری هاوبەش و یەکریزی نێو ماڵی کورد هەوێن خەبات و خەونی سەرەکیمان بێت.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی گشت رەهەندیمان لە پێناو سەربەخۆیی کورد و کوردستان
مەرگ و نەمان بۆ داگیر کەرانی کوردستان
ناوەندی ڕامیاری
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
٢٣/٢/٢٧٢٢ی کوردی
Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *