پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی نوێنەرایەتی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستان PAKبه‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوسەنگەرمان هەڤاڵ کەریم ئەحمەدپوور(ئاڵوەتیی)

بەداخ و کەسەری زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەنگەرمان هەڤاڵ کەریم ئەحمەدپوور(ئاڵوەتیی) پێشمەرگەی دێرین و بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەندامان و لایەنگرانیPAKلە ھەولێر لە ئاکامی راوەستانی دڵ پێگەیشت و لە ناخی دڵەوە تووشی خەم و پەژارەی کردین هەڤاڵ کەریم کادرێکی بە ئەمەگ ، ئەرک ناس و خۆشەویستی هاوڕێ و هاوسەنگەران و گشت دۆستان و ناسیاوانی بوو .خوالێخۆشبوو لە ھەڕەتی لاوییەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ھێزە داگیرکەرەکانی ئێران، چەکی پێشمەرگایەتیی کردە شان.

ھەڤاڵ کەریم ئاڵوەتی ساڵی2014 زایینی ھاوکات لە گەڵ ئەوەی وەک پێشمەرگەیەک لە ریزی ھێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستاندا بەشداریی شەڕی داعشی دەکرد، کرایە بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی ئازادیی کوردستان ،کەریمی جوانەمەرگ سەبارەت بە باوەڕ و متمانەیەک کە بە رێبازەکەی و بە رێبەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان ھەیبوو، لەم ئەرکەشدا دڵسۆزانە و شێلگیرانە تێدەکۆشاو ھەر کات بەرەکانی جەنگ پێویستیی بەھێزی زیاتر دەبوو، ئەندامان و لایەنگرانیPAKی بۆ یارمەتییدانی ھێزەکانی پێشمەرگە، بەرەو بەرەکانی جەنگ دەبرد.
بەمبۆنەیەوە، بە ناوی خۆم و سەرجەم ریزەکانی نوێنەرایەتی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستان PAK، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بەڕێزسەرۆکی PAK بەڕێزکاک حسەین یەزدانپەنا و بنەماڵەی کۆچکردوو پێشمەرگەو فەرماندەکانی PAKو سپای میللیی کوردستان دەکەم و خۆ بە هاوبەشی خەمتان دەزانیین. لە خوای گەورە داواکارم جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێ و سەربوورییش بە هەموو لایەک ببەخشێ.
ئەفشار ئەقدەسی
بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپای
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
3ی خەزەڵوەری2720ی کوردی
25ئۆکتۆبری2020 2020ی زایینی
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
?https://t.me/PAKeurope
?www.pak-eu.com
https://www.instagram.com/pak_europ/?hl=nl
https://www.facebook.com/pakeucom/

Share Button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *