پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی PAK بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە

ئەمە دەقەکەیەتی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز؛ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم پێشكه‌شی سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌م. ئه‌و نه‌ته‌وه ئیمانداره‌ی كه وه‌ك رێبه‌ری مه‌زن جه‌نابی شێخ عوبه‌یدوڵا نه‌هری فه‌رمووی به ده‌ست دوژمنانی بێدین و خوانه‌ناسییه‌وه، له ته‌نگانه و ناخۆشییدایه و له ژێر حوكمی ئه‌واندا ته‌نانه‌ت جه‌ژنه‌كانیشی بێ داخ و كه‌سه‌ر تێناپه‌ڕن.

ئاواته‌خوازم جه‌ژنی ره‌مه‌زان هانده‌رمان بێ بۆ خۆراگریی و كۆڵنه‌دان له حاست داگیركه‌ران و ته‌بایی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و گوڕ و تیندان به خه‌بات له پێناو كۆتایی هێنان به سه‌روه‌ریی( حاكمیه‌ت)ی فارس و ترك و عه‌ره‌ب له سه‌ر كوردستان و گه‌یشتن به ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان.
پیرۆزبایی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌م و هاوده‌ردی له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌س و بنه‌ماڵانه ده‌رده‌بڕم كه له‌م جه‌ژنه‌دا جێگای ئازیزێكیان به‌تاڵ ده‌بینن.
حسین یه‌زدانپه‌نا
24ی جۆزه‌ردانی 2718
14ی ژووئه‌نی 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>