
تیرۆر هەموو کات هەڕەشەیە
تیرۆر و کوشتن بە هەر مەبەستێک و بۆ هەر مەڕامێک بێ تەنیا ئاکامی، لێکترازانی کۆمەڵگاکان و شێواندنی باری دەروونیی مرۆڤەکانە. بە داخەوە لەو ماوەیە دا بۆ چەندەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئۆرووپایی هەستی کۆمەڵگا شڵەژاوەو گیانی مرۆڤەکان بووەتە قوربانیی سات و سەودای پشت پەردەی ئەربابانی تیرۆر.
نەتەوەی کورد کە خۆی قوربانی سەرەکیی تیرۆر و تیرۆریستانە، زیاتر لە هەموو گەلێک هەست بە ئازار و مەینەتیی و ئازاری لە ڕادەبەدەری قوربانیانی تیرۆر و تیرۆریزم دەکا و لە غەم و پەژارەیان تێدەگا.
ئێمە هەر لەمێژ ساڵە هاوارمان دێ و بانگمان بە گوێی تەواوی گەلانی ئازادیخوازی دونیایە دا خوێندووە کە تیرۆر تا ئەو کاتەی لەسەرچاوەکەی ڕا ویشک نەکرێ هەر وا هەڕەشەیە بۆ سەر ژیان و گوزەران و ئازادیی هەموو گەلان.
بەو بۆنەیەوە هەر لێرەوەو بە نوێنەرایەتی نەتەوەی مەزنی کورد لە کوردستانی گەورە، هاودەردیی خۆمان لەگەڵ کەس و کاری قوربانیانی ئەو تیرۆرانە دەردەبڕین و جارێکی دیکە وڵاتانی ئۆرووپایی بانگهێشت دەکەین ئاوڕێکی جیددی لە سەرچاوەکانی تیرۆر و ئیرهاب بدەنەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنەرایەتی ئۆرووپایPAK
13ی گهڵارێزانی 2720ی کوردی
3ی نۆڤامبری 2020ی زایین
Kurdistan Freedom Party Representation in Europe
info.pak_europa@yahoo.com – info.pak.europa@gmail.com
Mobil:0031641693364
www.pak-eu.com
Tweets by pak_eu
https://www.facebook.com/pakeucom/
🆔https://t.me/PAKeurope
وەڵامێک بنووسە